رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل، چەند جارێک تارانی پایتەختی ئێرانیان بە چڕی بۆردوومان کرد.
بەپێی ئەو گرتانەی لە میدیای فەرمیی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، چەندین بنکەی سەربازی و زانکۆی سەر بە سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی تاران بۆردوومان کراون.
سەربازگەی لەویزان، بەشێک لە سوپا و ناوەندەکانی هەواڵگری کەوتوونەتە رۆژهەڵاتی تاران. هەروەها یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵگە سەربازییەکان، کەوتووەتە باکووری رۆژهەڵاتی تاران.
هەروەها زانکۆی ئیمام حوسێن کە سەر بە سوپای پاسدارانە و تێیدا راهێنان و پێگەیاندنی ئەفسەران و لێکۆڵینەوەی سەربازیی سوپای پاسداران دەکرێت، کەوتووەتە رۆژهەڵاتی تاران.
کۆمەڵگە و بنکەکانی سوپای پاسداران لە حەکیمییە و تارانپارس و سوورخەحەسار چەندین ناوەندی سوپای پاسداران، لەوانە: سەربازگە و ناوەندەکانی راهێنانی سوپای پاسداران، ناوەندەکانی پشتیوانی و لۆجیستی و هەندێک لە یەکەکانی بەسیج و سوپای پاسداران.
ئەمانە هەموویان کەوتوونەتە رۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت. تاوەکو ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماری زیانەکانی ئەم بۆردوومانەی بڵاونەکردووەتەوە.



