Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند حاجییەک لە کاتی تەوافدا

چەند حاجییەک لە کاتی تەوافدا

ئێران02-07-2024

25 حاجیی ئێرانی لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سینا سۆما

رۆژی بڵاوکردنەوە

02-07-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بەلەمێکی خێرای نمایش کرد
ئێران31-05-2026

ئێران بەلەمێکی خێرای نمایش کرد

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە
ئێران31-05-2026

لە ئێران کێشانی جگەرە لەنێو کچانی 13 ساڵ تاوەکو 15 ساڵ 135% زیادیکردووە

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە
ئێران31-05-2026

قالیباف: هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێنەکانی دووژمن نییە

رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی پزیشکیی حەجی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، ژمارەی حاجییانی ئێرانی کە ئەم ساڵ لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 25 کەس.
 
رۆژی سێشەممە، 2ی تەمموزی 2024، لە راگەیێندراوێکدا ناوەندی پزیشکیی حەجی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، "لەو حاجیانەی [ئێران کە] ئەم ساڵ لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، 23یان لە مەککە و دوویان لە مەدینە بوون."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە نێو ئەو حاجییانەی گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەسیان تەمەنیان سەرووی 50 ساڵ، 14 کەسیان تەمەنیان لە نێوان 60 بۆ 70 ساڵ و چوار کەسیش تەمەنیان سەرووی 80 ساڵ بووە.
 
ناوەندی پزیشکیی حەجی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران هەروەها دەڵێت: " 49 حاجیی ئێرانی بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانە خەوێندراون، 16یان لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککە، چواریان لە نەخۆشخانەی شاری مەدینە و 29 کەسیان لە نەخۆشخانەی مانگی سووری ئێران لە شاری مەککە."
 
ناوەندەکە ئاماژە بەوە دەکات، 6 کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بووە و ئەوانەی دیکەش بەهۆی نەخۆشی یان رووداوی هاتووچۆ بووە.
 
لە وەرزی حەجی ئەم ساڵدا، زیاتر لە 1300 حاجیی لە سعودیە گیانیان لەدەستدا کە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانیان گەرما بووە و 600 کەسیان خەڵکی میسرن.
 
ئەم ساڵ زیاتر لە 87 هەزار و 600 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە.
 
ئەوەی تائێستا بە فەرمی راگەیێندراوە، سێ لەو حاجییانەی گیانیان لەدەستداوە کوردن و خەڵکی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن. 
 
رۆژی چوارشەممە، 19ی حوزەیرانی 2024، کاوە شێرزادی، بەڕێوەبەری حەجی پارێزگای سنە رایگەیاند: "سێ حاجیی خەڵکی ئەو پارێزگایە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەحمەدی، تەمەن 73 ساڵ و خەڵکی شاری سنە، عەزیزە ناسری، تەمەن 80 ساڵ و خەڵکی شاری سنە و فازل سادقی، تەمەن 51 ساڵ و خەڵکی شاری بانە، لەکاتی جێبەجێکردنی فەریزەی حەج لە مەککە و بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە."
 
شێرزادی گوتیشی: "بە هەماهەنگیی خێزانەکانیان، تەرمی ئەو سێ حاجییە لە شاری مەککە بە خاکسپێردراوە."