ئیسرائیل دەڵێت، ئەو رۆژنامەڤانەی لە غەززە کوژرا 'نیشانەشکێن بووە'

25-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، ئەو رۆژنامەڤانەی لە کەرتی غەززە کوژرا، 'نیشانەشکێن'ی بزووتنەوەی حەماس بووە. رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنووریش دەڵێت، ئەو بەڵگەنامانەی سوپای ئیسرائیل خستوونیەتەڕوو، پەیوەندیی رۆژنامەڤانەکە بە بزووتنەوەی حەماسەوە دەرناخەن.
 
رۆژی سێشەممە 25ی ئاداری 2025 سوپا و دەزگای ئاسایشی نێوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کرد، هێزەکانی ئیسرائیل "تیرۆریستێکی نیشانەشکێنی سەر بە کەتیبەی بەیت حانوونی رێکخراوی تیرۆریستیی حەماسیان کوشت، کە وەکو رۆژنامەڤانی کەناڵی جەزیرە کاری دەکرد."
 
رۆژی دووشەممە، کەناڵی جەزیرەی قەتەری بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکدا ئۆتۆمبێلی کەناڵەکەی لە باکووری غەززە بەئامانج گرتووە و حوسام شەباتی پەیامنێری کەناڵەکەی کوشتووە.
 
بەرگریی شارستانیی غەززە رایگەیاند، پەیامنێرەکە لە هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەیەکی نزیک لە شارۆچکەی بێت لاهیا لە کەرتی غەززە کوژراوە.
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانیان لە "ئۆکتۆبەری 2024ـەوە پەیوەندییە راستەوخۆکانی تیرۆریستەکەیان بە باڵی سەربازیی رێکخراوی تیرۆریستیی حەماسەوە ئاشکرا کردووە."
 
ئیسرائیل دەڵێت، بەڵگەنامەکان ئەوە دەردەخەن، حوسام لە ساڵی 2019 لە بەتالیۆنی بێت حانوونی بزووتنەوەی حەماس راهێنانی پێکراوە.
 
کوژرانی رۆژنامەڤانەکە کاردانەوەی بەدوادا هات. رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی حوسام کراون بە هیچ جۆرێک پاساو بە کوشتنی نادەن، لەبەر ئەوەی ئەو بەڵگەنامانە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی رۆژنامەڤانەکە بە بزووتنەوەی حەماسەوە دەرناخەن.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاویکردووەتەوە، لە 15 مانگی جەنگی غەززەدا ئیسرائیل نزیکەی 200 رۆژنامەڤانی کوشتوون و لانیکەم 43 لەو رۆژنامەڤانانە لەکاتی کارکردندا کوژراون.
 
رۆژی 19ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ ئاگربەستی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل کەوتە واری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە 18ـی ئەم مانگەوە ئاگربەستەکە شکاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا

ماکرۆن دەڵێت هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان "پێشێلکردنی ئاگربەستە"

سەرۆککۆماری فەرەنسا رۆژی هەینی رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان "پەسندکراو نییە." ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارە "پێشێلکردنی ئاگربەستە،" کە لە تشرینی دووەم رێککەوتنی لەسەر کرا