ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، کە زوو جێهێشتنی لووتکەی G7 لە کەنەدا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە "ئەرێنییە... بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا."
دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە لووتکەکە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە کۆشکی سپی. فۆکس نیوزی ئەمریکی دەڵێت، ترەمپ داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کردووە لە سیچوەیشن رووم ئامادە بن.
ماکرۆن گوتی کە ترەمپ بە سەرکردەکانی G7ی گوتووە، گفتوگۆ لە ئارادایە بۆ بەدەستهێنانی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا و حکومەتە ئەورووپییەکان ئامادەدەبن بەشداری لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بکەن ئەگەر ئاگربەستەکە بەدیبێت.



