لیبیا دوو دیپلۆماتی میسری دەردەکات

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا دوو دیپلۆماتی میسری دەردەکات و 72 کاژێر مۆڵەتیان پێدەدات بۆ ئەوەی خاکی وڵاتەکە جێبهێڵن.
 
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا رۆژی سێشەممە، 13-08-2024 رایگەیاند، دوو فەرمانبەری دیپلۆمات لە باڵیۆزخانەی میسر لە تەرابلوس، بەهۆی "کاری نەخوازراو" لەسەر خاکی لیبیا، لە وڵاتەکە دەردەکرێن.
 
وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی لیبیا کە عەبدولحەمید دەبیبە سەرۆکایەتی دەکات، ئاماژەی بەوە کردووە، دوو دیپلۆماتەکان ناویان محەممەد شەربینی و محەممەد حوسنی-یە.
 
حکومەتی لیبیا 72 کاژێری بۆ ئەو دوو کەسە داناوە بۆ جێهشتنی خاکی لیبیا.
 
ئەو دوو دیپلۆماتە، یەکێکیان راوێژکار و ئەوی دیکەیان سکرتێری دووەمە لە باڵیۆزخانەی میسر. حکومەتی لیبیا وردەکاریی هۆکاری دەرکردنەکەیانی بڵاونەکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئەندامی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە تونێلەکانی غەززە. وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ 2014: Reuters

پاسەوانەکانی حەماس بارمتەیەکی ئیسرائیلی دەکوژن و دووانی دیکە بریندار دەکەن

گوتەبێژی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو لە پاسەوانەکانیان بارمتەیەکی ئیسرائیلیان کوشتووە و دووانیان بریندارکردووە، کە برینەکانیان سەختە.