بۆردوومانەکانی تورکیا 'کارەبا، نان و ئاو'ـیان لە بەشێکی هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان بڕیوە

08-10-2023
زیانی بۆردوومانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان
زیانی بۆردوومانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانەکانی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەفتەیەکە سوپای تورکیا، بە چڕی بۆردوومان و تۆپبارانی رۆژئاوای کوردستان دەکات، بەوهۆیەوە کارەبا، ئاو، نان و پێویستیی رۆژانەی خەڵکی سڤیل زۆر بە ئەستەم دەستدەکەون، ژێرخانەکەی بەهۆی بۆردوومانەکەوە "وێران" بووە. 
 
جوان عەبدولکەریم سکۆ، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، سەر بە ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدەیە، لەبارەی هێرشەکانەوە بە رووداوی گوت، "ئێمە هێرشەکانی خۆمان بەردەوام دەکەین، بۆ پارێزگاری لە گەلی خۆمان، تاوەکو لە مەترسیی و ئاستەنگەییەکان دووریان بخەینەوە، هێرشەکانی تورکیا وەکو جینۆسایدە لە دژی گەلەکەمان دەستیان پێکردووە، دەمانەوێت دەنگمان بگاتە جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تاوەکو تورکیا ئەو هێرشانە رابگرێت."
 
نافیع عەبدوڵڵا، ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پەدەکەسەیە لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە گوتی، "مەترسییەکی گەورە رووی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە، بۆ تێکدانی ئەو سەقامگیرییەی لە ناوچەکە هەیە، هێرشەکان مەترسیی لەناو خەڵکدا دروست کردووە، خەڵک رووبەرووی هەژاری و نەبوونی بووەتەوە و نرخی شتوومەک بەرزبووەتەوە."
 
رێڤەبەری خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، لە رۆژانی 4، 5، 6 و7ی تشرینی یەکەمی 2023، سوپای تورکیا زیاتر لە 40 هێرشی ئاسمانی بە درۆن کردووە و ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، باکوور و رۆژهەڵاتی سووریای کردووەتە ئامانج.
 
بەگوێرەی ئامارێکی رێڤەبەری خۆسەر، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 15 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەشت لەوانە سڤیلن، هەروەها 10 کەس برینداربوون کە هەشت کەسیش لە بریندارەکان هاووڵاتی سڤیلن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.