تەندروستیی غەززە: تاوەکو ئێستا 50 هەزار و 609 کەس کوژراون

05-04-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی تەندروستیی غەززە دەڵێن، تاوەکو ئێستا بەهۆی جەنگەوە 50 هەزار و 609 کەس کوژراون و 115 هەزار و 63 کەسیش برینداربوون. تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا، 86 کەس بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و287 کەسیش برینداربوون.
 
رۆژی شەممە 05-04-2025، تەندروستیی غەززە کە حەماس بەڕێوەی دەبات و نەتەوە یەکگرتووەکان پشتی پێدەبەستێت رایگەیاند، لەوکاتەوەی ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان کردووەتەوە، هەزار و 249 کەس کوژراون و سێ هەزار و 22 کەسیش برینداربوون. بەمجۆرە، لە 07-10-2023ـەوە بەهۆی جەنگەوە 50 هەزار و 609 کەس کوژراون و 115 هەزار و 63 کەسیش برینداربوون.
 
قۆناخی یەکەمی ئاگربەستی غەززە لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دەستیپێکرد و لە ئادار کۆتایی پێهات، ئاگربەستەکە 42 رۆژی خایاند. لە سەرەتای ئادار ئیسرائیل داوایکرد ئاگربەست درێژبکرێتەوە، بەڵام حەماس رەتیکردەوە، داوایکرد بچنە قۆناخی دووەمی ئاگربەستەکە. 
 
ئیسرائیل بە قۆناخی دووەم رازینەبوو، لە 18-03-2025 دەستی بە بۆردوومان کردەوە و ئۆپەراسیۆنی زەوینیشی دەستپێکرد.
 
دوێنێ هەینی، بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شاری غەززە لە باکوور، شاری رەفەح و خان یونس لە باشوور و چەند ناوچەیەکی دیکە، 30 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژران.
 
دوێنێ کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند، نیوەی بارمتە زیندووەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانانەن، کە ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی دەکات و دواتر بۆردوومانی دەکات.
 
ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی سەربازیی حەماس گوتی، ئەوان بڕیاریانداوە شوێنی بارمتەکان نەگۆڕن، بەڵکو لەژێر رێوشوێنی ئەمنیی تووند پارێزگارییان لێبکەن و گوتیشی، ژیانیان لە مەترسیدایە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شاری ئەسفەهانی ئێران.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بەتەواوی رابگرێت

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تەنیا بە گوێرەی مەرجەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە تاران واز لە پڕۆگرامی ئەتۆمی بهێنێت و ئەوەی هەشیەتی لەنێوی ببات.