کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: وەرگیراوە

وێنە: وەرگیراوە

lifestyle

ئامۆژگاری بۆئەوەی بەبێ پەشیمانی بژیت

هەڵات رێبوار

هەڵات رێبوار

29-07-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەڵات رێبوار
هەڵات رێبوار29-07-2013

بابەتی پەیوەندیدار

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسی بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە
جیهان22-11-2026

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسی بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا
سووریا22-11-2026

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت
ئێران22-11-2026

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت

رووداو – یاهوو

لە خۆت ببو‌ورە، چونكە بێگومان بە هەموو كەس هەڵەدەكات، گرنگ ئەوەیە كە لە كۆتاییدا شتێكی لێ فێربیت و هەڵەكەت دووبارە نەكەیتەوە، ئەوەش بزانە كە بیركردنەوە لە رابردووت هەڵەكەت راست ناكاتەوە، بەڵكو تەنها وانەیەكت پێدەدات.

شتی نوێ فێربە و پەیوەندیت لەگەڵ كەسانی دەوروبەرت چاك بكە، بۆ نمو‌ونە لە خێزانەكەت خۆت نزیككەوە و هەوڵبدە شتی نوێیان لێوە فێربیت، تەنانەت ئەگەر مەبەستیشت فێربوونی شتی تازە نەبێ، هیچ خراپییەك لە فێربو‌وندا نییە.

خۆشەویستیت بۆ خێزانەكەت تەنیا ئەوەندە بەس نییە كە ئەوانەی لەدەوروبەرتن خۆشت بوێن، بەڵكو دەبێ ئەو خۆشەویستیە دەرببڕی بۆ ئەوەی هەمیشە ئەوەت لە یاد بێ كە ئەوان لە پێناو تۆدا دەیكەن. دەتوانی ئەوان چ دیاریەكیان بۆ كڕیوی لەسەر پارچە كاغەزێك بینو‌وسی و بە ژوورەكەتدا هەڵیواسی تا هەر كە چاوت كەوتەسەری خۆشەویستی ئەوانت بیر بێتەوە . دەبێ خۆشەویستی بە وشە و بە كردار دەرببڕی، چونكە هیچ یەكێكیان بە تەنیا ناتوانێت كاری خۆی بكات .

نرخی ئەو شتانە بزانە كە هی تۆن. دەبێ دڵخۆشبی بەوەی كە هەتە و لەبەر دەستتدایە، وەك تەندروستی باش و هاوڕێ، لەبەرئەوەی هەندێك كەس هەیە كە ئەمانەشی نین.

دەست لە خووە خراپەكانت هەڵگرە، چونكە هەر خوویەكی خراپ رەنگە كاریگەری لەسەر باری تەندروستیت یان باری دەروونیت هەبێ، بۆ نموونە جگەرە كێشان، یان خواردنی خۆراكی چەور یاخود زۆر خەوتن. بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانی وەرزشێكی كەم بكەیت یان یان رۆژانە كاژێرێك بەپێ بڕۆی.

كارە خراپەكانت بوەستێنە، چونكە بێگومان خۆت لە هەموو كەسێك باشتر كارە خراپەكانی خۆت دەزانی. بۆ نمو‌ونە ئەگەر تۆ كەسێكی تو‌وندوتیژی جەستەیی یان زارەكی بەكار دەهێنی، ئەوا دەبێ راستەوخۆ بیانوەستێنی، ئەگەر هەر خیانەتێكت لە هاوسەرەكەت یان لە لە كارەكەت كردووە ئەوا دەبێ دانی پێدابنێ و هەرگیزیش لە هیچ بارودۆخێكی دیكەدا دووبارەی نەكەیتەوە.

ئەوە بزانە كە گرەنتی لە ژیاندا نییە، ژیان هەرگیز بە یەك رێچكەدا ناڕوات، بۆیە دەبێ هەمیشە ئامادەباش بیت.

زیاتر گرنگی بە پەیوەندییەكانت لەگەڵ كەسانی دیكەدا بدە، پێویستە ئەوەندە بیر لە باری مادیی و شێوەی دەرەكی نەكەیتەوە، لەبەر ئەوەی كە گرنگ ئەو پەیوەندیەیە كە لەگەڵ كەسانی دیكەدا هەتە و كاتێ تو‌وشی كێشەیەك دەبی ئەوان پەلەدەكەن لە یارمەتیدانت.

كاتی خۆت لە شتی پڕوپوچدا بەفیڕۆ مەدە، ئاگاداری ئەوەبە كاتی خۆت لەو كەسانەدا سەرف نەكەی كە شایەن نین، یا ئەو شتانەش كە گرنگنین، راستە پێویستت بە كاتێك دەبێ بۆ خۆشی، بەڵام دەتوانی بۆ ئەوەی كاتێكی خۆش بەسەر بەری خەریكی چالاكیەك بی كە لە هەمانكاتدا خۆشیشە و شتێكیشی لێوە فێر دەبی.

كاتت لەگەڵ منداڵەكانت بەسەر بەرە، هیچ شتێ لەوە باشتر نیە كە كاتەكانت لەگەڵ منداڵەكانت بەسەر بەریت ، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانی دیارییان بۆ بكڕی ، یان فێری شتی تازەیان بكە ، گرنگی بە وردترین وردەكاریەكانی ژیانیان بدە ، وایان لێبكە كە بزانن ژیانیان بەنرخە و ئەوان هەرشتێك بكەن ئەوا گرنگ دەبێ بۆ داهاتوویان .

بابەتی پەیوەندیدار

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسی بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە
جیهان22-11-2026

پۆڵەندا: سێ مووشەکی کرووزی رووسی بەر خاکەکەمان کەوتوون و ناتۆ کۆدەبێتەوە

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا
سووریا22-11-2026

لە باکووری رۆژئاوای سووریا مینێک تەقییەوە و 4 منداڵ گیانیان لەدەستدا

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت
ئێران22-11-2026

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز گڕیان گرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە