رووداو - رەققە
رێكخراوی نیوهۆریۆزۆنی نێودەوڵەتی سەنتەرێکی خزمەتگوزاری و پاڵپشتی منداڵانی تووشبووی تالاسیمیا لە رەققەی سووریا دەکاتەوە.
ئیسماعیل خەلیل، بەڕێوەبەری سەنتەری خزمەتگوزاری و پاڵپشتی منداڵانی تووشبووی تالاسیمیا دەڵێت، لە سەنتەرەکەدا دەتوانن چارەسەری پێویست بۆ منداڵان بکەن و گرفتەکانی خوێن گواستنەوەیان بۆ دابینبکەن.



