رووداو-هەولێر
پێشتر بە دەگمەن وشتر لە باشووری کوردستان بەخێودەکرا و دەبیندرا، بەڵام خەریکە وردە وردە ئەم ئاژەڵە لە کوردستانیش دەردەکەوێت و گرنگی پێدەدرێت.
حەیدەر ئیبراهیم، کە وشتر بەخێو دەکات دەڵیت: "لە باشوور خواستی لەسەرە، خەریکە لێرەش خواستی بۆ پەیدا دەبێت، بەڵام کاتی دەوێت تاوەکو خەڵکی لەگەڵی رادێت. چونکە گۆشتەکە سودی زۆری هەیە، گۆشتێکی باشە و رێژەی کۆڵسترۆڵی کەمە".
ئەو وشترانەی لێرەن، زیاتر بۆ چێشتخانەکان بەخێودەکرێن و دەفرۆشرێن، دەگوترێت گۆشتی وشتر سوودی تەندروستی زۆرەو هاوکات رێژەی کۆڵسترۆڵیشی کەمە.
خاوەنی چێشتخانەیەک لە سلێمانی، ویستوویەتی خواردنێک پێشکەش بە میوانانی چێشتخانەکەی بکات کە خەڵک بە دڵیان بێت و هاوکات خواردنێکی نوێ بێت.
ئارام شەریف، خاوەن چێشتخانەکە دەڵێت: "رۆژانە خەڵکێکی زۆر لەم چێشتخانەیە گۆشتی وشتر داوا دەکەن، گۆشتەکە بە چەندین شێوەی جیاجیا، بەشێوەی کەباب، تکە و هەروەها بەشێوەی دیکەش ئامادەدەکرێت. زۆربەی ئەو کەسانەی لێرە گۆشتی وشتر دەخۆن، یەکەمجاریانە خواردنی گۆشتی وشتر تاقیبکەنەوە".
رۆژ دوای رۆژ خواست لەسەر خواردنی وشتر لە باشووری کوردستان زیاتر دەبێت و هاوکات ئەم گۆشتە لە چێشتخانەکان ئامادەدەکرێت.نرخی گۆشتەکە گونجاوەو لەم چێشتخانەیە یەک شیش کەبابی وشتر تەنیا بە 4000 دینارە.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان




