سەرنجڕاكێشانی پیاو تەنیا سێكس نییە

13-09-2014
سەركەوت رۆستەم
A+ A-

 رووداو - هەولێر

بێگومان پیاوان جیاوازن و ئەو شتانەشی سەرنجیان رادەكێشێت جیاوازن، بە جیاوازی مۆد و بیروبۆچوون و رۆشنبیری و هەڵسوكەوتی پیاوان لە ژیانی كۆمەڵایەتییان، بەڵام وەك خودا درووستی كردووە، پیاو حەزدەكات هەموو ئافرەتانی دونیا لە خێزانەكەی یان لە خۆشەویستەكەدا ببینێتەوە.

ئەم چەند خاڵەی خوارەوە وا لە ژنان دەكەن سەرنجی پیاوان رابكێشن بێ ئەوەی بیر لە سێكس بكەنەوە:

1- سەرنجڕاكێشە كە مێردەكەت بتبینێت كتێبێك دەخوێنیتەوە لە كاتی نووستن.

2- سەرنجڕاكێش دەبیت كاتێك مێردەكەت هەستبكات كە هاوسەرەكەی سەرقاڵی شتێكی گەورەتربێت لە سەرقاڵی منداڵەكان و ئیشوكاری ماڵەوە.

3- زۆر سەرنجڕاكێشە مێردەكەت هەستبكات تۆ بایەخدەدەی بە زانست و تەندرووستی و مەساج و هەندێك لە سیاسەت و ئابووریش.

4- بۆ مێردەكەت شتێكی خۆشە كە بایەخ بدەی بە وەرزش و رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەیت.

5- سەرنجڕاكێش دەبیت مێردەكەت هەستبكات لەگەڵ ئافرەتێك گفتوگۆ دەكات كە خاوەن كەسایەتییەكی سەربەخۆیە و زۆرزانە و هونەری گفتوگۆ و قسەكردنی هەیە و لەهەمانكاتدا هونەری گوێگرتنیشی هەیە، هەروەها شارەزایە لە هونەری ئەتەكێت و رازانەوەی مێز و ئاڵوگۆڕی دیارییەكان لە بۆنەكاندا.

6- چەند سەرنجڕاكێشە مێردەكەت وا هەستبكات هاوسەرەكەی باسی نهێنییەكانی خەڵكی ناكات و راستگۆیی و متمانەی خۆی لەدەست نادات .

7- پیاوان زهەموویان حەز بەوەدەكەن گوێڕایەڵی مێردەكەت بیت و لە قسەی دەرنەچیت.

8- با مێردەكەت هەست بكات بەردەوام لە پێشكەوتنی و ئەو پێشكەوتنەت بە كردەوە پیشانی دەدەیت بێ ئەوەی كاریگەری هەبێت لەسەر بایەخدانت بە ماڵەكەت و هاوسەرەكەت.

9- سەرنجی پیاوەكەت راكێشە بەوەی بزانیت چۆن رەنگ و ستایلت هەڵبژێریت و هێمنی ستایڵەكانت لەدەست نەدەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە