رووداو-دهۆك
به‌شی ده‌رمانسازی و پێداویستییه پزیشكییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی دهۆك رایدەگەیەنێت دووهێندبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە رێژەی دەرمان و پێداوستی پزیشکی نیوهێند کردووە و داوا دەکەن هاوکاری بکرێن.
تەندروستی دهۆک دەڵێت ده‌بێت 30 ملیار دینار بدرێته ئه‌و به‌شه تاوه‌كو تەنیا قه‌ره‌بووی ساڵی رابردوویان بكرێته‌وه له بێ ده‌رمانی، ئەمە لە کاتێکدایە کە به‌غدا ته‌نیا 15%ی پشكه‌كه‌ی ده‌نێرێت و دهۆکیش ساڵانه پێویستی به 100 تاوه‌كو 120ملیار دیناره تاوه‌كو بتوانێـت پێداویستی خۆی پڕ بكاته‌وە.



