رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 07:37 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگی باکووری کوردستان روویداوە.
بە گوێرەی داتاکانی دەزگای ئافادی تورکیا، قووڵایی بوومەلەرزەکە بە 7 کیلۆمەتر تۆمارکراوە و لە شارۆچکەی شەمزینان هەستی پێکراوە. تاوەکو ئێستا هیج زانیارییەک سەبارەت بە کاریگەری و زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.
هەر بە گوێرەی ئافاد، ئەمڕۆ یەکشەممە، 31-12-2023، دوو بوومەلەرزەی دیکە لە شارۆچکەی شەمزینان بە گوڕییەکی کەمتر روویانداوە. بوومەلەرزەکان کاژێر 06:00ـی ئێوارە بە گوڕی 2 پلەی رێختەر و کاژێر 06:10 خولەکیش بە گوڕی 2.1 پلەی رێختەر لە شەمزینان تۆمارکراون.
دوێنێ بوومەلەرزەیەک خارپێتی هەژاند
رۆژی شەممە 30-12-2023 کاژێر 04:26ـی ئێوارە بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان روویدا. گوڕی بوومەلەرزەکە بە 4.2 پلەی رێختەر تۆمارکرا و چەقەکەشی ناوەندی شاری خارپێت بوو. هەروەها قووڵایی بوومەلەرزەکە بە 9.36 کیلۆمەتر تۆمارکراوبوو.
رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان لە مەڕەش بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. بە گوێرەی دوایین ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی تورکیا، ژمارەی گیانلەدەستدان لەو بوومەلەرزانەدا زیاتر لە 50 هەزار کەس بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ