رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، شەپۆلێکی گەرما بەڕێوەیە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایار رایگەیاند، لە رۆژى هەینى 3ی حوزەیرانی 2022ەوە پلەکانی گەرما "بەرزبوونەوەیەکى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بۆ ماوەى چوار رۆژ بەردەوامیی دەبێت، لە ماوەى نێوان هەینى تاوەکو رۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمینێتەوە."
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاکان بەمشێوەیە دەبێت:
بەرزترین پلەى گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر
هەینى: 43 پلەی سیلیزی
شەممە: 43 پلەی سیلیزی
یەکشەممە: 42 پلەی سیلیزی
دووشەممە: 40 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى
هەینی: 39 پلەی سیلیزی
شەممە: 40 پلەی سیلیزی
یەکشەممە: 41 پلەی سیلیزی
دووشەممە: 39 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک
هەینی: 38 پلەی سیلیزی
شەممە: 39 پلەی سیلیزی
یەکشەممە: 37 پلەی سیلیزی
دووشەممە: 36 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاى کەرکووک
هەینی: 46 پلەی سیلیزی
شەممە: 46 پلەی سیلیزی
یەکشەممە: 44 پلەی سیلیزی
دووشەممە: 43 پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سەنتەرى پارێزگاى هەڵەبجە
هەینی: 41 پلەی سیلیزی
شەممە: 43 پلەی سیلیزی
یەکشەممە: 42 پلەی سیلیزی
دووشەممە: 40 پلەی سیلیزی



