رووداو دیجیتاڵ
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی کە عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکایەتیی دەکات، لۆگۆکەی گۆڕی و لیستی بەربژێرەکانیشی پێشکێشی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کرد.
یەکشەممە، 31-03-2024، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بە رووداوی راگەیاند، "بە پێشنیازی ئەندامانی کۆنفرانسی دامەزراندن، رەوتی هەڵوێست لۆگۆی خۆی بۆ درەختێکی بەهێز گۆڕی کە رەگ و ریشەی لە خاکی کوردستاندایە."
عەلی حەمەساڵح گوتی، "لۆگۆی پێشوو زۆر قەرەباڵخ بوو، بۆیە پێشنیاز کرا لۆگۆیەکی سادە هەڵبژێرین."
هەر ئەمڕۆ، رەوتی هەڵوێست لە هەر چوار پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە لیستی بەربژێرەکانی پێشکێشی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن کرد.
19-03-2024، کۆنگرەی دامەزراندنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی بە بەشداریی زیاتر لە هەزار کەس لە سلێمانی بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردەری رەوتەکە هەڵبژێردرا و نۆ کەسی دیکەش وەکو دەستەی بەڕێوەبردن دەستنیشانکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ