Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئامێرێکی دەنگدان

ئامێرێکی دەنگدان

کوردستان30-09-2024

کۆمیسیۆن بۆ رووداو: ئامێرەکانی دەنگدان پارێزراون و دەنگەکان دەستکاری ناکرێن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-09-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دڵنیایی دەدات کە ئامێرەکانی دەنگدان هاک ناکرێن و لیژنەی ئەمنیی تایبەتیش بۆ پرۆسەکە و ئامێرەکان پێکهێنراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە رابردوودا چوار جار ئامێری ئەلیکترۆنیمان بۆ هەڵبژاردنەکان بەکارهێناوە کە بەبێ کێشە و بە سەرکەوتوویی پڕۆسەکەمان بەو ئامێرانە بەڕێوەبردووە."
 
عیماد جەمیل، ئەگەری هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ئامێرەکان و دەستکاریکردنی دەنگەکان بە "مەحاڵ" دەزانێت و دەڵێت: "ئامێرەکان بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە کۆریای باشوور دروستکراون و بەبێ ئینتەرنێت کار دەکەن و هاککردنیان زۆر ئەستەمە، چونکە ئێمە تەنیا چەند کاژێرێک کاریان پێدەکەین، ئەوەش ماوەیەکی زۆر کەمە بۆ هێرشی ئەلیکترۆنی."
 
هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان بە رووداوی گوت، "کۆمیسیۆن دڵنیایی تەواوی پێداوین کە ئەگەری ساختەکاری لەم هەڵبژاردنەدا زۆر کەمە و هەموو رێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر و لیژنەیەکی ئەمنیی تایبەت بۆ پاراستنی کۆی پڕۆسەکە بەگشتی و ئامێرەکان بە تایبەتی پێکهێنراوە، کە کەسانی شارەزای تەکنەلۆژیایان تێدایە و کاریان رێگریکردن دەبێت لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان."
 
سەرۆکی تۆڕی شەمس دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەی دوێنێمان لەگەڵ کۆمیسیۆن، بۆ ئەوەی هیچ کێشە و قەرەباڵخییەک لەسەر ناوەند و بنکەکان دروست نەبێت، 100٪ یەدەگی ئامێرەکانی دڵنیابوونەوە لە دەنگدەر دەهێنین بۆ هەرێمی کوردستان، کە ئەوە گرنگترین ئامێری نێو پڕۆسەکەیە و بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی کەسی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت."
 
بە بڕوای هۆگر چەتۆ، "ئامێرەکان تاڕادەیەکی باش پارێزراون، چونکە بەبێ ئینتەرنێت کار دەکەن و تەنیا لە کۆتایی دەنگداندا پەیوەستی مانگە دەستکردەکان دەکرێن بۆ ناردنی دەنگەکان بۆ بەغدا، جگە لەوەی لە هەموو بنکەکانیشدا راستەوخۆ دەنگەکان دەژمێردرێن و کۆپییەکی بە سەرجەم لایەنەکان دەدرێت."
 
20ـى تشرینى یەکەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت، یەکەم جارە بە سیستمى ئەلیکترۆنى و بە کارتى بایۆمەتری بکرێت کە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتى دەکات.
 
دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 هاونیشتمانی لە هەرێمى کوردستان بایۆمەترییان بۆ چاپکراوە کە دەتوانن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەنگ بدەن.