لە ئاکرێ کەسێک خوشکەکەی دەکوژێت و زاواکەشی بریندار دەکات

30-09-2024
حەیدەر عومەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمشەو لە قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک تەقەی لە خوشکەکەی کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. هاوکات زاواکەشی بریندار کردووە و بۆ چارەسەر رەوانەی دهۆک کراوە. پۆلیسیش دەڵێت، تۆمەتبارەکە رایکردووە. 
 
نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمشەو لە سەنتەری قەزای ئاکرێ کەسێک تەقەی لە خوشک و زاوای خۆی کردووە، "11 گوللە بەر خوشکی کەوتوون و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. زاواکەش بریندار بووە." 
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە و کوشتنی ئەو ژنە دیار نییە. 
 
پۆلیسی ئاکرێ لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، رووداوەکە "لە گەڕەکی رۆناهی لە سەنتەری شاری ئاکرێ روویداوە. دەستبەجێ پۆلیس لە شوێنەکە ئامادە بوو. دەرکەوت ژنێک بە ناوی (ن. ح. ش.) تەمەن 40 ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە." 
 
دەشڵێت، تەرمی ژنەکە رەوانی دادپزیشکی دهۆک کراوە. هاوژینی کوژراوەکەش ناوی (ع. ئـ. ر.)ـە و تەمەنی 50 ساڵە. بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە." 
 
پۆلیسی ئاکرێ ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبارەکە رایکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەک کردووەتەوە. تۆمەتبارەکە بە پێی مادەی 406ـی یاسای سزادانانی عێراق فەرمانی دەستگیکردنی بۆ دەرکراوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".