بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 20%ـی پارەی سزای هاتووچۆ درێژکرایەوە

30-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون لە 20%ـی پارەی سزای سەرپێچی هاتووچۆ درێژکرایەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، "بڕیار درا بە بەردەوامبوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە رێژەی 20%".
 
بڕیارەکە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. عەقید بەختیار محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "فەرمانەکە لە وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراوە و جێبەجێ دەکرێت".
 
لە راگەیێندراوەکەی هاتووچۆی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، لێخۆشبوونەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو وەزارەتی ناوخۆ نووسراوێکی دیکە بڵاودەکاتەوە.
 
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە 27-03-2024 بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی پارەی سزای سەرپێچیی هاتووچۆ درا و بڕیاربوو ئەمڕۆ 30ـی ئەیلوول کۆتایی بێت.
 
ساڵی رابردووش وەزارەتی ناوخۆ لە مانگی ئەیلوولدا بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکرد و تاوەکو کۆتایی شوباتی ئەم ساڵ بەردەوام بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە