Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی هاوینەهەواری بێخاڵ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی هاوینەهەواری بێخاڵ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان30-06-2023

گەشتوگوزار: زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار بۆ جەژن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-06-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ جەژنی قوربان زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکەن ژمارەکە بگاتە زیاتر لە 300 هەزار کەس.
 
رۆژی هەینی، 30ـی حوزەیرانی 2023 کە سێیەم رۆژی جەژنی قوربانە، ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێمە بۆ دیاریکردنی ژمارەی گەشتیار، ئاماری هاتنیان لە سێ رۆژ پێش جەژن تاوەکو سێ رۆژ دوای جەژن وەردەگرین کە دەکاتە 10 رۆژ بە رۆژانی جەژنەوە؛ بەگوێرەی بەدواداچوونمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانمان، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی پلانەکانیان پێشوازیکردن لە گەشتیاران بەڕێوەچووە و "هیچ" رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە. گوتیشی: "پلانەکانی پێشوازی لە گەشتیاران بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایش، هێزەکانی ناوخۆ بەگشتی و تەندروستی بە رێکوپێکی بەڕێوەچووە".
 
ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتی، پێش جەژن پێشبینیی هاتنی نزیکەی 300 هەزار گەشتیاریان دەکرد، بەڵام بەگوێرەی ئامارەکانی بەردەستیان، هاتنی گەشتیاران دەگاتە زیاتر لەو ژمارەیە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار، ساڵانە زۆرترین گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانی دەکەن؛ سلێمانی دوای هەولێردا دێت و پاشان دهۆک و هەڵەبجە.
 
بەگوێرەی داتای دەستەی گەشتوگوزار، سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دوو ملیۆن گەشتیار لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. هەر بەگوێرەی دەستەکە، ساڵی رابردوو شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو.