Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری حاجی ئۆمەران؛ ئەرشیڤ، رووداو

ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری حاجی ئۆمەران؛ ئەرشیڤ، رووداو

کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

پارێزگاری سلێمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە
کوردستان31-05-2026

پارێزگاری سلێمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە

پارێزگای هەولێر: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 112 هەزار گەشتیار سەردانی پایتەختیان کردووە
کوردستان31-05-2026

پارێزگای هەولێر: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 112 هەزار گەشتیار سەردانی پایتەختیان کردووە

رووداو دیجیتاڵ

هەرچەندە بەرپرسانی ئێران دەڵێن، هاوردەکردنی کەرەستەی خاوی (پێترۆکیمیایی و پۆلیمەری) لە رێگەی کۆڵبەرییەوە هاوردە دەکەن، بەرپرسانی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ کۆڵبەری دەستی پێنەکردووەتەوە.

لە سەرەتای حوزەیرانی ساڵی 2025ـەوە زیاتر لە 10 هەزار دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە کارتی کۆڵبەرییان بۆ کرا و بەشێوەیەکی فەرمی هاتووچۆیان دەکرد، بەڵام لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کاری کۆڵبەری راگیرا.

20ـی ئایاری 2026، ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاویکردەوە، نێرگس باقری زومرودی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسای هەناردە و هاوردە لە وەزارەتی پیشەسازیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ گومرگی وڵاتەکەی، هاوردەکردنی کەرەستەی خاوی پێترۆکیمیایی و پۆلیمەری لە رێگەی "کۆڵبەرییەوە" بە یاسایی و رێگەپێدراو ناساند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی ئایار، بەرپرسێکی ئاگادار لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆڵبەریکردن لەلایەن ئێرانەوە راگیراوە. لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە لەبەر بژێوی هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ لارییەک نییە".

لەبارەی قسەکانی نێرگس باقری زومرودییەوە، بەرپرسەکەی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەڵێ: "ئاگادار نین لەوەی ئێران پلانێکی لەو شێوەیەی هەبێ، چونکە تاوەکو ئەمڕۆ کۆڵبەری بە فەرمی نەکراوەتەوە".

بەر لە جەنگ، کۆڵبەران لە هەرێمی کوردستانەوە خۆراک، جلوبەرگ و جوانکارییان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دەگواستەوە.