نیپاڵییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و ئاهەنگی ساڵی نوێیان کرد

29-12-2023
هەڵەبجە سەعدوون
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو نیپاڵییانەی لە هەرێمی کوردستان کوردستان دەژین، هەموویان لە هەولێر کۆبوونەوە و ئاهەنگی سەری ساڵیان کرد و پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد، هەندێکیان خوێندنیان لە وڵاتەکەیان تەواو کردووە و هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و کاری خۆیان داناوە.
 
نۆرکی، هاووڵاتییەکی نیپاڵییە و لە هەرێمی کوردستان دەژی و تەمەنی 28 ساڵە، ئەو شەش ساڵە بە تەنیا لە هەولێر دەژی و خاوەنی کاری خۆیەتی، هیوا دەخوازێت لە کارەکانیدا سەرکەوتوو بێت و دەڵێت، "یەکەمجار کە هاتمە کوردستان 5 ساڵ لە نەخۆشخانەیەک کارم کرد. بەڵام دواتر دەستم کرد بە جلوبەرگ دوورین و ئێستا کراسی فیلیگری نیپاڵی و هیندی و چینی دروست دەکەم. هیوادارم کارەکەم لە کوردستان گەشە بکات."
 
دوو ڕۆژ پێش سەری ساڵ، هەموو نیپاڵییەکان کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، لە سلێمانی و دهۆک و هەولێرەوە کۆبوونەوە بۆ ماڵئاوایی لە ساڵی 2023. 
 
مۆگین لە چێشتخانەیەک لە شاری دهۆک وەکو چێشتلێنەر کاردەکات. 5 ساڵە لە هاوسەر و کچەکەی دوورە. بڕیاریداوە بەم نزیکانە هەموو خێزانەکەی بهێنێتە هەرێمی کوردستان.
 
مۆگین باس لەوە دەکات کە لە "خوای گەورە" داواکارە خێزانەکەی و هەموو کەسە نزیکەکانی بە ئارامی بژین، هەوڵیش دەدات خێزانەکەی لەخۆی نزیک بکاتەوە. 
 
کۆبوونەوە و ئاهەنگی نیپاڵییەکان پڕ بوو لە هیوا و خەون. هەریەکەیان بەپێی پێویستی خۆی. کاڤی کالام، هاووڵاتییەکی نیپاڵییە دەڵێت، "بەڕاستی پێویستم بە کارێکی باش و پارەیەکی باشە، تەنیا ئەم شتە."
 
بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی رێکخستنی کرێکارە بیانییەکان، نزیکەی 15 هەزار نیپاڵی لە هەرێمی کوردستان دەژین، بەڵام بەهۆی نەبوونی باڵیۆزخانەکەیان لە عێراق، رووبەڕووی کێشەی زۆر دەبنەوە.
 
لە هەموو کۆبوونەوە و هاوسەنگییەکدا، خواردنە نیپاڵییە پڕ لە بەهاراتەکان، بەشێکن لەو خواردنە کولتووریانەی پێشکێش دەکرێن، رۆژە قورسەکانیان بە کۆبوونەوە و هارمۆنی و سەمای فیلیگری بەسەر دەبەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.