پەیامنێری رووداو: داعش سێ گوللە هاوەن ئاراستەی کوڵەجۆ دەکات

29-11-2019
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
پەیامنێری رووداو: بە گوللەی قەناس بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بریندارکراوە
پەیامنێری رووداو: بە گوللەی قەناس بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بریندارکراوە
نیشانەکردن کوڵەجۆ
A+ A-
رووداو - گەرمیان

پەیامنێری رووداو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی داعش سێ گوللە هاوەنی ئاراستەی شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری کرد و دوای رووبەڕووبوونەوەش لەگەڵ ئاسایشی شارەکە، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ و چوار کارمەندی دیکەش برینداربوون.

 
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، داعش سێ گوللە هاوەنی ئاراستەی کوڵەجۆ کردووە، بەهۆیەوە ژنێک و دوو منداڵ برینداربوون.
 
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، دوای ئەوەی داعش گوللە هاوەنەکانی ئاراستەی کوڵەجۆ کردون، ئاسایشی شارەکە رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و بە گوللەی قەناس رائید سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ و چوار کارمەندی دیکە بریندارکراون.
 
هەڵۆ محەممەد دەڵێت "برینی بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ سەختە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە".

سەلاحەدین محەممەد، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند "دوو کارمەندی ئاسایش بەناوی (جومعە عەبد و محموود جومعە) شەهید بوون، ئێستا هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و پێشمەرگە لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە".
 
کوڵەجۆ شارۆچکەیەکە سەر بە قەزای کفرییە، لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ئاوبارە، لە باشوور لەگەڵ گوندی کەنەسۆر، لە رۆژھەڵات لەگەڵ گوندی دەکەی عەبدولقادر و لە رۆژئاواش لەگەڵ گوندی سیتەپان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییەک بۆ کردنی گیای بەهارە رووی لە چیا کردبوو.

هاونیشتمانییەک لە رواندز بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

هاونیشتمانییەکی دانیشتووی سۆران، ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی چیای (رۆڵە) لە سنووری رواندز مینی پێدا تەقییەوە. خێزانەکەی بۆ گیانلەدەستدانی هاونیشتمانییەکە شین دەگێڕن.