رووداو - سلێمانی
بەشێک لەو خەڵکەی لە هەولێر قوربانی دەکەن هەر لە بەیانی زووی دووەم رۆژی جەژنی قوربانەوە ئاژەڵەکانیان بۆ قوربانی بردە بەردەم سەربڕخانەی هەولێر. لە هەرسێ سەربڕخانەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە یەکەم رۆژی جەژندا 1352 ئاژەڵ سەربڕدراون.
مامۆستا ئەحمەد سۆفی یەکێکە لەوانەی بۆ قوربانی ئاژەڵی بچووک و گەورەی بردووە، دوای کاژێرێک لە پشکنین و رێکارەکانی سەربڕخانە، گۆشتی ئاژەڵەکانی بردەوە.
ئەحمەد سۆفی، مامۆستای ئایینی دەڵێت، "ئەمە بۆ 100 ئاژەڵ سەرببڕدێت لێی، گونجاوە، بەڵام بۆ 1000 ناگونجێت و خۆی قەسابخانە چییە؟ پارچەیەک شیشە و لەحیمی دەکەی لەگەڵ قولاب، دەبێت گەورەتر بێت و ئامادەکراو بن، تۆزێک ناڕەحەتی و وەستانی هەیە و پیس و پۆخڵیشە."
لە دووەم رۆژی جەژن لە سەربڕخانەی هاوچەرخی سلێمانی هاونیشتمانییان کەمتر ئاژەڵەکانیان بۆ سەربڕین بردە ئەوێ، بەو جۆش ئەوەی ئاژەڵی بردبوو، بە کەمتر لە نیو کاژێر گۆشتەکەی وەرگرتەوە، زۆربەی ئەوانەشی ئاژەڵیان بردبوو، رێکخراوە خێرخوازییەکان بوون.
ئەرسەلان کامەران، کاسبکار دەڵێت، "بە 20 خوولەک لێیان وەرگرتم و گۆشتەکەیم وەرگرتەوە، هەمووی تەواو بوو بە ئاسانی."
تەنیا لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە سلێمانی 57 تۆن گۆشتی تەندروست لە سەربڕخانەی هاوچەرخی سلێمانی رادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە و یەک تۆن و 750 کیلۆ گۆشتی نەشیاویش رەتکراونەتەوە و بۆ لەنێوبردنیان براونەتە سووتێنەرێکی سەربڕخانەکە.
شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی سلێمانی دەڵێت، رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان زیاتر لە 1000 ئاژەڵی بچووک و زیاتر لە 100 ئاژەڵی گەورەمان سەربڕیون.
ئیدریس ئەمین، سەرپەشتیاری سەربڕخانەی رزگاری ئاماژەی بەوە کرد، "زیاتر لە 650 ئاژەڵ سەربڕدراون لە گەورە و بچووک لە دوو رۆژی جەژن، توانای رۆژانەمان سەربڕینی 500 ئاژەڵە."
بەڵام لە هەرسێ سەربڕخانەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، 1352 ئاژەڵ لە یەکەم رۆژی جەژن سەربڕدراون. کەمترینیان پارێزگای دهۆکە لە 18 ئاژەڵە و زۆرترین لە سلێمانییە کە 1100 ئاژەڵ سەربڕدراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ