رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29-4-2021 لە کوێستانەکانی شارۆچکەی حاجی ئۆمەران مینێکی دژە کەسی بە هاونیشتمانییەکدا تەقییەوە و بەسەختی برینداری کرد.
هاونیشتمانییەکە دانیشتووی حاجی ئۆمەرانە. عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسەی برینداربووە ناوی ئەرسەلان محەممەدە و تەمەنی 38 ساڵانە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، ئەو کەسە بە مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهارە چووەتە کوێستانەکانی ناوچەکە و مینێکی دژە کەسی پێیدا تەقیوەتەوە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە هانای ئەرسەلانەوە چوونە و بە برینداری گەیاندوویانەتە بنکەی تەندروستیی حاجی ئۆمەران، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی ئیمێرجنسیی هەولێر کراوە.
هاوکات راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین دەڵێت، ئەو هاووڵاتیە فەرمانبەرە و بەهۆی بەرکەوتنی مینەکە قاچێکی لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ