ڤیدیۆ.. بەخێوکردنی جۆرێکی بزنی نەوسن لە هەولێر

01-03-2024
لیلیا میراوتسا
لیلیا میراوتسا
بەخێوکردنی بزنی گولابی لە هەولێر
بەخێوکردنی بزنی گولابی لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بزنێکی نەوسن و چڵێسن، لە چاییەوە بگرە تاوەکو سێو و مۆز، هەرچێ مرۆڤ بیخوات، حەزیان بۆی دەچێت. ئەوانە جۆرێکی گرانبەهای بزنی پاکستانین کە بە گولابی ناسراون.
 
حاجی کەمال لە کەورگۆسکی هەولێر هەشت ساڵە ئەو جۆرە بزنە بەخێو دەکات. ئێستا 11 دانەی ماون کە بەهای هەموویان زیاتر لە 30 ملیۆن دینارە.
 
بەخێوکارانی ئەو بزنانە پێیانووایە سرووشتی بزنەکان لە مرۆڤ نزیکە.
 
درێژیی گوێچكەی مێیەكەیان دەگاتە 50 تاوەكو 54 سانتیمەتر. نێرەكەشی لەنێوان 65 – 75 سانتیمەترە، پشتملی هەندێک جار دەگاتە یەک مەتر.
 
كێشی بزنەكان دوو بەرامبەری بزنی خۆماڵییە. نێرییەکەیان کە چاوی زەرد و موویەكی سپی و دەموقەپۆزێکی درێژ و نێوچەوانێکی بەرزی هەبێت، نرخەکەی دەگاتە 16 ملیۆن دینار.
 
ئەو بزنانە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە دەفرۆشرێن و دەکڕدرێن. لە ماوەی 35-40 رۆژدا لە پاکستانەوە دەهێنرێنە ئێران. لەوێ، بۆ ماوەی 10 رۆژ کەرەنتینە دەکرێن و پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت. دوای ئەوە دەنێردرێنە هەرێمی کوردستان.
 
هەرچەندە بزنی گولابی لە پاکستان سەرچاوەی سەرەکیی شیر و گۆشتە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان زیاتر بۆ جوانی و حەز بەخێودەکرێن و فرۆشتنی کار و گیسکەکانی سەرچاوەیەکی داهاتە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە