رووداو دیجیتاڵ
سەنتەری شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان ئەم ئێوارەیە بە درۆنێک کرایە ئامانج و بەو هۆیەوە سێ کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بۆردوومانەکە کاژێر 04:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 29-01-2025) بووە، درۆنەکە ماڵی هاونیشتمانییەکی لە سەنتەری کۆبانێ کردووەتە ئامانج.
لە ئەنجامی بۆردوومانەکە دا سێ کەسی سڤیل کە پێکدێن لە پیاو، ژن و منداڵێک بە ناوەکانی ئازاد عەلی مەحمود، شێرۆ مەشید و نەریمان سلێمان، گیانیان لەدەستداوە.
میدیای فەرمی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئێکس بڵاوی کردووەتەوە "بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان لە کۆبانی، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ