رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسیی کرماشان و ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشبینی دەکەن لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفر، باران و سەرما ئەو دوو پارێزگایە بگرێتەوە.
سەعید قاسمی، بەڕێوەبەری ناوەندی پێشبینییەکانی کەشناسیی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی کەشی ناجێگیر ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە و لە هەندێك شوێن باران و لە هەندێکی دیکە بەفر دەبارێت، کەشێکی ساردیش زۆربەی پارێزگاکە دەگرێتەوە.
بە گوتەی سەعید قاسمی، ئەو شەپۆلە تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەری ناوەندی پێشبینییەکانی کەشناسیی پارێزگای کرماشان ئاماژە بەوە دەکات، لەو شەپۆلەدا بەفر نەک تەنیا لە ناوچە شاخاوی و کوێستانییەکان، بەڵکو لەو ناوچانەشدا دەبارێت کە پلەی گەرما تێیاندا مامناوەندە.
کەشناسیی کرماشان پێشبینی دەکات، لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوودا پلەی گەرما لە هەندێک شوێن بۆ 5 تاوەکو 10 پلەی ژێر سفر دابەزێت.
هاوکات موجتەبا میهەن دووست، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینییەکانی کەشناسیی ئیلام گوتی، لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفر و باران بەشی زۆری ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ