رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیێنێت، بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەشوهەوا ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکان سنووری سۆران پشووی فەرمییە.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە گوند و شارەکان کردووە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش لە درەنگانی شەوی رابردووەوە بەفر نێو شار و گوندەکانی گرتووەتەوە.
نووسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە 29-1-2023 راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەشوهەوا، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییان و ماموستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، ئەمرۆ یەکشەممە پشووی فەرمییە."
دەقی راگەیێندراوەکە
پشووی فەرمی
سەرپەرشتاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
بە هۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەش و هەوا ، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و ماموستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگ لەگەڵ بە رێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئەمرۆ یەکشەممە پشووی ڕاگەیاند
نووسینگەی تایبەتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
٢٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ