Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قەدەخەکە لە رۆژی 29ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات.

قەدەخەکە لە رۆژی 29ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات.

کوردستان28-10-2024

لە چەند شوێنێکی شرنەخ 15 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

کۆسار عوسمان

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-10-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، لە چەند دەڤەرێکی جزیر، سلۆپی، باسان، قلیبان و ئێلکێ هاتووچۆ قەدەخە دەبێت.
 
قەدەخەکە لە رۆژی 29ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و تاوەکو 12تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت. لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا هاونیشتمانیان ناتوانن بڕۆنە ئەو شوێنانەی پارێزگا دیاریی کردووە، ئەگەر زۆر پێویستیش بێت، دەبێت مۆڵەتی تایبەت وەربگیرێت.
 
پارێزگا رایگەیاند، ئەو قەدەخەیە بە مەبەستی ئۆپەراسیۆن و پشکنینی تایبەتە کە هەروەک پارێزگای شرنەخ رایگەیاندووە، مەبەست لێی پاراستنی ماڵ و سامانی خەڵکە.
 
هەروەها ناوچە بەرزاییەکانی وەکو چیای جوودی، بەستلەر دەرەسی، چیای گورێ، کورەشین، گردی دەریێ داوەتیان، کەلی مام، فەراشین، زێڕینێ، چیای گابار، نەوالا سار، تاتەڕەش، هۆزی مێر و ناوچەی تەنین ئەو قەدەخەیە دەیانگرێتەوە. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هەروەها هۆشیاری بە هاونیشتمانیان دراوە نزیکەی ئەو شوێنانە نەکەون و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو قەدەخەیە ماوەیەکە 15 رۆژ جارێک نوێ دەکرێتەوە و هەمان هۆکاریش نیشاندەدرێت.
 
دوای تێکچوونی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد، ساڵی 2015 شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان دەستیپێکرد کە ئەو شەڕە بە "شەڕی خەندەق" ناسرا. لەبەر ئەوەی پەکەکە لە کۆڵانەکاندا خەندەقیان لێدابوو و شەڕیان لە شاخەوە گواستەوە بۆ چەند شار و شارۆچکەیەکی باکووری کوردستان. لەوکاتەوە بە شێوازی جیاواز قەدەخەی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان بەردەوام بوو.
 
لە سەرەتای ساڵی 2017ـەوە ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا شەش زنجیرە ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازی لە باکووری کوردستان بەناوەکانی "شکێنەر، تەڵە، هەورە برووسکە، باگۆک، ئەرەن و ئابڵوقە" لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و دوورەدەستەکان لە باکووری کوردستان دەستپێکردووە. هێشتا راگەیاندنی ناوچەی ئەمنی و قەدەخەی هاتوچۆ لە چەندین شوێنی باکووری کوردستاندا درێژەی هەیە.