چیرۆکی ئەو پیاوەی 'لەسەر تەپوتۆزی بارهەڵگر کوژرا'

دوێنێ کاژێر 09:57
پێشەوا بەختیار
رووداوێکی کوشتن لە گوندی شێرکوژی سلێمانی
رووداوێکی کوشتن لە گوندی شێرکوژی سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رووداوێکی کوشتن لە گوندی شێرکوژی سلێمانی روویدا، کە بەهۆی دەمەقاڵێی نێوان چەند شۆفێر و خاوەن باخێکی گوندەکەوە بوو، لەسەر تەپوتۆزی رۆشتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر. 
 
هاوکار جەبار، برازای سەڵاح حەمەساڵح، ئەو پیاوەی لە رووداوەکەدا کوژرا، گەواهیدەرە و بە رووداوی گوت "(بکوژ) گوتی ئەمجارە بێیتەوە دەتکوژم. گوتم بۆ دەمکوژیت؟ گوتی نەیێیتەوە و یەک فیشەکی بە بەر پێمەوەنا. ئەو مامەم کە کوژرا، وایزانی شەڕ دەکەین، بەخێرایی هات، ئەویش یەکسەر فیشەکێکی بەسەر دڵییەوە نا."
 
سەڵاحی تەمەن 48 ساڵ پیشەی شۆفێری بارهەڵگر بوو، رۆژی دووشەمە (28-10-2024) هاوشێوەی رۆژەکانی دیکە لەگەڵ برا و برازاکانی بۆ کار رۆشتووە، پاش ئەوەی پێیان گوتراوە نابێت ئەو رێگەیەی پێیدا چوون لە گوندی شێرکوژ پێیدا بڕۆنەوە، کێشە دروست دەبێت و خاوەن باخ کە ناوی (س.ک.)ـە پێنج گوللە دەتەقێنیت و یەکێکان بە سەڵاح دەکەوێت؛ دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی.
 
ستار حەمەساڵح، برای کوژراوەکەیە و دەڵێ "براکانی ئێمە کاسبن. ئەو پیاوە (بکوژ) گوتوویەتی 'بۆتان نییە لەم رێگەیەوە بڕۆن.' و سێ فیشەکی بە بەر پێی برازاکانمەوە ناوە، ئینجا براکەمی کوشتووە."
 
سەبارەت بە سەڵاح حەمەساڵح، ئاوات محەممەد کە خزمیێتی پەسنی دەدات و، دەڵێ "پیاوێکی زۆر بێ کێشە و بێ وەی بوو، هەر خەریکی کاسبی خۆی بوو. شۆفێری گەڵابە بوو."
 
کەسوکارەکەی سەڵاح، کە لە مزگەوتی مەشخەڵان ئامادەکارییان بۆ بەخاکسپاردنی کرد، تاکە داواکارییان سەروەریی یاسا و بەسزاگەیاندنی تۆمەتباری کوشتنی کوڕەکەیان بوو.
 
رووداوەکە کاژێر 11:30 رۆژی دووشەمە روویدا، دوای دوو کاژێر ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی گوت 'تۆمەتبار دەستگیرکراوە.'

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە