بریندارێکی تۆپبارانەکانی سووریا لە عەفرین گیانی لەدەستدا

28-08-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی عەفرین کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای سووریا بریندار ببوو، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
ئیبراهیم شێخۆ، چالاکڤانی مەدەنی و چالاکڤانی مافی مرۆڤ لە عەفرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، هاونیشتمانییەکی کوردی دانیشتووت عەفرین بەناوی ئیبراهیم عەلی تەمەن 42 ساڵ، کە پێشتر بەهۆی تۆپبارانەکانی سووریاوە بریندار ببوو، ئەمڕۆ دووشەممە 28-08-2023 لە نەخۆشخانەیەکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا.
 
ئیبراهیم شێخۆ گوتی، ئەو هاونیشتمانییە کوردە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای سووریادا بە سەختی بریندار ببوو.
 
رۆژی چوارشەممەی رابردوو 23-08-2023 سوپای سووریا بنکەیەکی هێزەکانی تورکیای لە نزیک گوندی غەزاوییە لە ناحیەی شێراوای عەفرین تۆپباران کرد، بەڵام چەند تۆپێک لەنێو گوندەکە کەوتنە خوارەوە.
 
ئیبراهیم عەلی خەڵکی گوندی کەباشین بوو لە قەزای شێراوەی عەفرین، بەڵام لە گوندی غەزاوییە نیشتەجێ بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە