حکومەت: ئاگاداربن بەناوی ئێمەوە داوای پارە و کارتتان لێدەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لە دوو هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بە ناوی ئەوانەوە داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکەن. دەڵێت، " پەیوەندی بە ئێمەوە نییە."
 
وەکو حکومەت ئاشکرای کردووە، ئەو دوو کەسە بە هەردوو ناوی ساختەی "تارا کەریم ئاغا Tara Kareem Agha" و "سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی Sozan Shex "Kamal Barznji لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەر بە شێوەیەکی ساختەکارانە بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایلیان لە خەڵک کردووە. 
 
حکومەت ئاگاداری هەموو لایەکەوە، کە "ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە رێکاری یاسایی لە دژی ئەو کەسە بگرنەبەرە."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە، دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاسایی خۆی دەگات."
 
چۆنیەتیی خۆپاراستن لەو کەسانە
 
- ئەگەر کەسێک بەتەواوی ناسنامەی دیارنەبوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نامەی بۆ ناردی، یان داوای لێکردی لینکێک بکەیتەوە، وەڵامی مەدەرەوە. 
 
- هەمیشە دووجار بیربکەرەوە لەوەی بۆچی دەبێت داواکاریی ئەو کەسانە جێبەجێ بکەیت یان پارەیان بۆ بنێریت.
 
- کاتێک ئەو نامانەت پێدەگات، ئەگەر هۆشیاریی تەواوت نەبوو، راوێژ بە کەسێکی پسپۆڕ بکە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ

مزگەوتی دێرینی خورماڵ بە دیزایینە کۆنەکەی نۆژەن دەکرێتەوە

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ، کە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی هەورامانە، دەستیپێکردووە و ژمارەیەک کرێکار و وەستای رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەرد لەسەر شێوازە کۆنەکەی نۆژەنی دەکەنەوە.