Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان28-03-2023

دوو مێردمنداڵ لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی 'گولـلە هاوەنێکی سەردەمی بەعس' گیانیان لەدەستدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
لەمیا رەسوول

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

لەمیا رەسوول

رۆژی بڵاوکردنەوە

28-03-2023

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو - هەولێر

موبارەک و عەبدولعەزیز لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێک پێیاندا گیانیان لەدەستدا، کەسوکاری دەڵێن، بۆ هیچ شوێنێک بەبێ یەکدی نەدەڕۆشتن.
 
موبارەک عەلی لەدایکبوی ساڵی 2008 و عەبدولعەزیز لەدایکبووی ساڵی 2009یە. کەسوکاریان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو برایە، هەموو شتێکیان پێکەوە بووە و بۆ هیچ شوێنێکیش بەبێ یەکدی نەدەچوون.
 
سەعد جومعە، مامی دوو براکە دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەکە، یەکەم کەس بووە کە گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و دەڵێت، "گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو، رامکردە دەرەوە و دووکەڵم بینی، کاتێک چووم چیم بینی؟ برازاکانم بینی تەرمەکانیان شێوابوو. براکەم چەند سەر مەڕێکی هەبوو، رۆ‌ژانە سەرقاڵی کاری شوانی بوون، براکەم ماڵی وێران بوو، هەردوو کوڕەکەی بە یەک رۆژ لەدەستدا."
 
عەلی جومعە، باوکی دوو مێردمنداڵەکە دەڵێت، خەوتبوو کاتێک پێیان گوتووە بۆمب بە هەردوو کوڕەکەیدا تەقیوەتەوە، "لە ساڵی 2016وە لە کەمپی دیبەگە نیشتەجێم، چەند سەر مەڕێکمان هەبوو، ئەوان مەڕەکانیان بردبوو بۆ لەوەڕ، بە ساخی رۆیشتن، کەچی تەرمەکانیانم بۆ هاتەوە. موبارەک لەدایکبووی ساڵی 2008 و عەبدولعەزیز لەدایکبووی ساڵی 2009یە، تازە من کۆستم کەوتووە."
 
مالباتی موبارەک و عەبدولعەزیز لە ساڵی 2016 لەترسی داعش گوندی باقرتی سەر بە قەزای مەخمووریان بەجێهێشتووە و لە کەمپی دیبەگە نیشتەجێ بوون. لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامە.
 
بەیار حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی دیبەگە بە رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی گوللـەهاوەنێکی سەردەمی بەعس بووە و بەهۆی ئەوەی لەو ناوچەیە سەربازگە هەبووە، دوای بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، گولـلە هاوەنەکە دەرکەوتووەتەوە.