کوردستان
ئەندامێکی لیژنەی بینینی مانگ لە سەربانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی چاودێریی بینینی مانگ دەکات. وێنە: نزار جەزا - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان سبەی شەممە 01-03-2025ی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 28-02-2025 لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆبووەوە و دوای پرۆسەیەکی وردی چاودێریکردن، دەرکەوت مانگ بە بەڵگەوە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بیندراوە، بۆیە بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەکان رایدەگەیێنێت کە سبەی شەممە 01-03-2025 یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دادگەی باڵای سعودیە پێشتر رایگەیاند، مانگ لە ئاسمانی وڵاتەکەیان بیندراوە و سبەی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
لە بەشێک لە وڵاتانی دیکە رۆژی یەکشەممە وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکراوە کە دیارترینیان ئێران، ئیندۆنیزیا، ئوسترالیا، ژاپۆن و چەند وڵاتێکی دیکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ