Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان27-12-2025

کچە خوێندکارێکی کورد لە ئاگری بەهۆی خواردنی کێکی لەدایکبوونییەوە گیانی لەدەستدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ماشەڵڵا دەکاک

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ماشەڵڵا دەکاک

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئاگریی باکووری کوردستان، خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی رەمزیە هۆروز لە رۆژی لەدایکبوونیدا بەهۆی خواردنی کێکێکەوە گیانی لەدەستدا. خێزانەکەی دەڵێن کچەکەیان هەستیاری (حەساسیەت)ی بە هێلکە هەبووە و خاوەنی شیرینیخانەکە دڵنیای کردووەتەوە کێکەکە هێلکەی تێدا نییە.
 
رەمزیە هۆروز، خوێندکاری زانکۆی ئیبراهیم چەچەن بوو لە ئاگری. رەمزیە بەهۆی ئەوەی هەستیاریی تووندی بە هێلکە هەبوو، لە ژیانی ئاسایی خۆیدا دەستی لە هێلکە نەدەدا، بەڵام لە رۆژی ئاهەنگی لەدایکبوونیدا بووە قوربانیی کەمتەرخەمی.
 
عایشە هۆروز، خوشکی رەمزیە باسی رووداوەکە دەکات: "لە رۆژی لەدایکبوونیدا لەگەڵ سێ هاوڕێی دەچێتە شیرینیخانەیەک بۆ کڕینی کێک. رەمزیە و هاوڕێکانیشی باش دەیانزانی کە هەستیاریی بە هێلکە هەیە."
 
بیلال هۆروز، برای رەمزیە دەڵێت: "خوشکەکەم لە کارمەندانی ئەوێ دەپرسێت ئایا کێکەکە هێلکەی تێدایە یان نا، پێیان دەڵێت هەستیاریم هەیە. ئەوانیش دەڵێن نەخێر تێیدا نییە. دووجار پرسیاری کردووە و هەر گوتوویانە نییەتی."
 
عایشە هۆروز ئاماژە بەوە دەکات، رەمزیە تەنانەت بە کارمەندەکەی گوتووە "سەیر بکە ئەگەر بیخۆم دەمرم، ئەگەر هێلکەی تێدایە پێم بڵێن." بەڵام شێفەکە دڵنیای کردووەتەوە.
 
دوای ئەوەی رەمزیە و هاوڕێکانی کێکەکە دەبەنە بەشەناوخۆیی و دەیخۆن، دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت. خوشکەکەی دەڵێت: "کە چەتاڵێک دەخوات، گەدەی تێکدەچێت و دەڵێت لەم کێکەدا شتێک هەیە؛ دواتر قوڕگی دەگیرێت و ناتوانێت هەناسە بدات، دەکەوێت و دڵی دەوەستێت."
 
خێزانەکەی رەمزیە، جگە لە شیرینیخانەکە، بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکەش بە کەمتەرخەم دەزانن، چونکە سەرەڕای بوونی هەزاران خوێندکار، هیچ بنکەیەکی تەندروستی تێدا نییە.
 
برایەکی رەمزیە دەڵێت: "خوێندکارەکە خۆی نەیتوانیوە پەیوەندی بە ئەمبوڵانسەوە بکات چونکە بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆیی قەدەخەی کردووە. هاوڕێکانی چوونەتە لای پاسەوانییەکە (ئاسایش) و گوتوویانە هاوڕێکەمان خراپە، بەڵام ئەمبوڵانس 20 بۆ 25 خولەک درەنگ کەوتووە."
 
حەسرەت هۆروز، براژنی رەمزیە داوای دادپەروەری دەکات و دەڵێت: "ئێمە دادپەروەریمان دەوێت، با خوێنی بەهەدەر نەچێت و تاوانباران سزای خۆیان وەربگرن."
 
بەهۆی گیانلەدەستدانی رەمزیە هۆروزەوە، سێ کارمەندی شیرینیخانەکە بە تۆمەتی "بوونە هۆکاری مردن بەهۆی کەمتەرخەمییەوە" دەستگیرکراون و داواکاری گشتیی ئاگری لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەکات.