رووداو دیجیتاڵ
ئۆتۆمبێلێک لە نێوەڕاستی شاری منبج لە رۆژهەڵاتی شاری حەلەبی سووریا تەقییەوە.
بەرگریی شارستانیی سووریا دەڵێت، تەقینەوەکە درەنگانی شەوی هەینی لە بەردەم مزگەوتی گەورەی منبج بووە.
بە گوتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تەقینەوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە.
ئەوە دووەم تەقینەوە بوو لە ماوەی سێ رۆژدا لە شارەکەدا رووبدات.
24ی ئەم مانگە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە بریندار بوون. تەقینەوەکە زیانی مادیشی بە ئۆتۆمبێل و ماڵەکانی دەوروبەر گەیاند.
ئێستا منبج لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادایە.
شارەکە ساڵی 2014 کەوتە دەستی داعش، ساڵی 2016 کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە و 9ی ئەم مانگەش کەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی نزیک لە تورکیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ