لە کوردستان ژمارەیەک دەرزی و دەرمانی وزەبەخشی قەدەخەکراو دەفرۆشرێن

27-12-2017
نالین بەرواری
مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرزی و دەرمانی وزەبەخش
مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەرزی و دەرمانی وزەبەخش
نیشانەکردن لەشجوانی
A+ A-

رووداو - هەولێر

چەند جۆرێکی دەرزی و دەرمانی وزەبەخش، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە قەدەخەکراون، لە دووکان و فرۆشگاکانی یاری لەشجوانیدا دەفرۆشرێن.

سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، ئەوان رێنماییان داوە لەبارەی ئەو جۆرە دەرمانانە بەڵام هێشتا لە بازاڕەکاندا دەستدەکەون.

د. سامان بەرزنجی گوتی "لەبارەی هەندێ لە ماددەکانی هۆرمۆنات رێنماییمان داوە و نووسراویشمان کردووە، کە قەدەخەن بەڵام لەلایەن یاریزانانی لەشجوانییەوە بەکاردەهێنرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت، دەبێ ئەو دەرمانانە بە رێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێن، چونکە بۆیە قەدەخەکراون و وەک ماددەکانی سڕکردنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە