لە کۆمەڵگەی چڕە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سێ ماڵ سووتێندران

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە کۆمەڵگەی چڕە، ئاگر لە سێ خانوو بەردران و سووتێندران.
 
ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو لە دهۆک گوتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 27.10.2024، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک، چەند هاونیشتمانییەک ئاگریان لە سێ خانوو بەردا".
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کێشەیەکی کۆن لەنێوان هەردوو لایەندا هەبووە. 
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێش نزیکەی نۆ مانگ کەسێک لە کۆمەڵگەکە کوژرا و چەند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکران، بەڵام ئەمڕۆ دادگە بریاری ئازادکردنی شەش لەو کەسانەی داوە، بۆیە لایەنەکەی دیکە ئاگریان لە ماڵی ئەو کەسانە بەرداوە کە ئازادکراون".
 
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیس لەو گەڕەکە بڵاوبوونەتەوە و شوێنەکەیان کۆنترۆڵکردووە، ئاگرەکەش هیچ زیانی گیانی نەبووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لوڕستان دەست بەسەر دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان دەڵێت، دەستیان بەسەر زیاتر لە دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە کە کریستاڵ، هیرۆیین و تریاکن و سێ کەسیش دەستگیر کراون