گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان كرا

27-07-2024
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوندێكی ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری چەمچەماڵ ‏بۆردوومان کرا ‌و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە. 
 
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەری سنووری چەمچەماڵ بە تۆڕی ‏‏میدیایی رووداوی راگەیاند، كاژێر 12:00ی ئەمڕۆ شەممە،27-07-2024 ‏‏"لەلایەن ‏فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە، بۆردوومانی سنووری گوندی تووتەقەڵ ‏كرا و بەوهۆیەوە ئاگر كەوتووەتەوە."
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر باسی لەوەش كرد تیمەكانی ئاگرکوژێنەوە ‏چوونەتە شوێنی ئاگرەكە ‌و سەرقاڵی کوژاندنەوەین.‏
 
ناحیەی ئاغجەلەر 37 كلیۆمەتر لە سەنتەری ‏‏قەزای چەمچەماڵەوە دوورە کە سەر بە پارێزگای سلێمانییە. پێشتر چەند جارێكی دیكە بۆردوومان كراوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

دادگەی کارگێڕی سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانى کەرکووکی دواخست

دادگەی کارگێڕی ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبووەوە و سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانی کەرکووکی بۆ رۆژی چواری مانگی داهاتوو دواخست.