زۆرینەی پێکهاتەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

27-06-2024
هۆرڤان رەفعەت
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پێشتر کێبڕکێی هەموو پارت و لیستەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر 100 کورسی بوو، کۆتاکانیش 11 کورسییان هەبوو، بەڵام ئێستا کێبڕکێی ئەوان بۆ 95 کورسییە و رکابەریی پێکهاتەکانیش لەسەر پێنج کورسییە.
 
مام خاڵس، یەکێکە لە تورکمانە دێرینەکانی هەولێر، هەر لە ئێستاوە رۆژ دەژمێرێت تا 20ی ئۆکتۆبەر بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدات، ئەو دەیەوێت ئەمجارە تورکمانەکان نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بکەن.
 
خاڵس یونس، دەنگدەری تورکمانییە و بە رووداوی گوت: "داوای ئێمە وەکو میللەتی تورکمان ئەوەیە، کەسێک خۆی هەڵبژێرێت و دەربچێت کە بە راستی نوێنەرایەتیی میللەتی تورکمان بکات، سەر بە هیچ لایەنیک نەبێت و کەس کاریگەریی لەسەر دانەنێت تەنیا بۆ تورکمانەکان ئیش بکات، بەبێ پێچ و پەنا".
 
پارتە تورکمانەکان زۆرینەیان بەشداری لە هەڵبژاردن دا دەکەن؛ مونا قەهوەچی، یەکێکە لە سیاسییە هەرە دیارەکانی تورکمانەکان لە کوردستان، دوای نیگەرانیی زۆر لە لابردنی بەشێک لە کورسییەکانیان، ئێستا بەربژێری پارتەکەی خۆیەتی، بەڵام زۆرینەیان وەک پارتەکەی مونا قەهوەچی چاویان لە کورسیی کۆتایە.
 
مونا قەهوەچی، بەربژێری پارتی چاکسازیی تورکمان بە رووداوی گوت: "ئێمە پێشتر لە خولی رابردووی پەرلەمان، لیستی هاوپەیمانیمان هەبوو، ئێمە وەکو خۆمان هاوپەیمانیی چاکسازیی تورکمانمان هەبوو کە لە چوار حیزب پێکهاتبوو، بەڵام ئێستا کە بووەتە یەک کورسی، واتە هاوپەیمانی هیچ ئەنجام و مانایەکی نییە، واتە دەبێت هەر کەسە و خۆی کاندید بکات بە سەربەخۆ،  بۆیە هەر کەسە و کار بۆ حزبی خۆی دەکات".
 
تاکە لایەنی تورکمانەکان کە بەدەر لە کورسیی کۆتا لیستیان پێسکەش کردووە، پارتی بەرەی تورکمانییە کە ئایدن مەعروف سەرۆکایەتییان دەکات.
 
جیاواز لە تورکمانەکان؛ کریستیان، ئاشووری و ئەرمەن تەنیا لە هەولێر و دهۆک 15 بەربژێریان هەیە، هەموویان چاویان لە دوو کورسیی کۆتای کریستیان و ئەرمەنە.
 
رۆبینا تیاری، بەربژێری پارتیی یەکێتیی نەتەوەیی بە رووداوی گوت: "بەشداریکردنی ئێمە وەکو کاندیدی سەربەخۆ بۆ ئەوەیە کە بچینە پەرلەمان و مافی گەلی خۆمان بسێنینەوە و 11 کورسییەکە بگێڕینەوە، ئێمە پیشتریش دەمانگوت 11 کورسی کەمە، ئیتر ئێستا چۆن بە پێنج رازی بین، ئەوە ستەمێکی گەورە بوو، بۆیە دەمانەوێت بچینە پەرلەمان و بەرگری لە ماف و خەڵکی خۆمان بکەین".
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانپێدانانی دوو بازرگانی ئامێری گزیکردن

دوو بازرگانی ئامێری گزیکردن قسە بۆ رووداو دەکەن

دوو گەنج، کە بەهۆی مامەڵەکردن بە ئامێری گزیکردن دەستبەسەرکراون، قسە بۆ رووداو دەکەن، چۆنییەتی دەستخستنی ئەو ئامێرە و شێوازی کارکردنیان رووندەکەنەوە.