کۆمیسیۆن گۆڕانکارى لە خشتەى بەربژێران و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

27-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەستەى دادوەرانى هەڵبژاردن، گۆڕانکارى لە لیستى بەربژێران و ژمارەکانیان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات. کۆمیسیۆن جارێکى دیکە دەرگاى خۆبەربژێرکردن و تۆمارى پارتە سیاسییەکان بۆ بەشدارى لەو هەڵبژاردنە دەکاتەوە کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا رۆژەکەى یەکلایی بکرێتەوە.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "گۆڕانکارى لە ژمارەى بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت، ئەوەش بەهۆى زیادکردنى کۆتای پێکهاتەکان و جارێکى دیکە کردنەوەی دەرگاى خۆبەربژێرکردن."
 
ئەو گۆڕانکارییەى کۆمیسیۆن بەهۆى بڕیارێکى دەستەى دادوەریى هەڵبژاردنەوەیە لە 20ى ئایار بۆ دیاریکردنى پێنج کورسیی کۆتاکان لە سێ پارێزگاى هەرێمى کوردستان.
 
دوو کورسى کۆتا بۆ هەریەک لە سلێمانى و هەولێر تەرخان دەکرێت؛ لە دهۆکیش کورسییەک بۆ ئەرمەن دیاریکراوە. ژمارەی کورسیى گشتى پەرلەمان کە لایەنەکان رکابەرییان لەسەر دەکەن دەبێتە 95 کورسی.
 
بەگوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆن، هەر لایەنێکى بەشداربووى هەڵبژاردن مافی هەیە کە بەربژێرانى دوو ئەوەندەى ژمارەى کورسییەکانى ئەو بازنەیە بن کە تێیدا بەشدارە. عیماد جەمیل گوتیشى، "لە سلێمانى و هەولێر هەر لایەنێک چوار بەربژێریان کەم دەکرێنەوە و لە دهۆکیش بەربژێرێک کەم دەکرێتەوە."
 
پێشتر کۆمیسیۆن لە مانگى نیسانى رابردوودا تیروپشکى بۆ ژمارەى دوو هاوپەیمانێتى و 10 پارت کرد کە لیستى بەربژێرانیان پێشکێشکردبوو بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردن.
 
سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق گوتى: "دەرگاى ناوتۆمارکردن بۆ لایەنە بەشداربووەکان دەکرێتەوە. ئەگەر هەیە پارتى نوێ بەشدار بێت و گۆڕانکارى لە هاوپەیمانێتییەکانیش رووبدات."
 
10ى حوزەیران لەلایەن سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانەوە دیاریکرابوو بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمان بکرێت، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لەسەر کورسی پێکهاتەکان، کۆمیسیۆن نەیتوانى لەو رۆژەدا هەڵبژاردن بکات و ئێستا چاوەڕێى دیاریکردنى رۆژێکى دیکەیە بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
 
چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا رۆژى هەڵبژاردن یەکلایی بکرێتەوە و بڕیارە شاندێکى کۆمیسیۆن بۆ ئەو مەبەستە سەردانى هەرێمى کوردستان بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بژمێرەکانی سەرژمێری لە کەمپی مەخموور لە سنووری پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پرۆسەی سەرژمێری لەو پارێزگایانەی کارەکانیان تەواو نەبوون، درێژکرایەوە

لیژنەى باڵاى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق بڕیاریدا کاژێرەکانى کارى بژمێرەکان لەو پارێزگایانە درێژ بکاتەوە کە کارەکانى سەرژمێرى تیایاندا تەواو نەبووە.