رووداو - هەولێر
ئەو کچە کوردەی رۆژی 26-3-2017 لە رووباری ماوانی نێوان باشوور و باکووری کورستان خنکا، دەیویست بگاتە لای دەستگیرانەکەی لە ئەڵمانیا، بەڵام رێگای قاچاخ ئەو خەونەی لەنێوبرد.
جڤین یونس ئەسعەد، کچە کوردێکی رۆژئاوای کوردستان بوو، رۆژی یەکشەممە 26-3-2017 لە رووباری ماوان لەسەر سنووری باشوور و باکووری کوردستان خنکا.
یونس ئەسعەد، باوکی جڤین بە رووداوی گوت "جڤین لەگەڵ خاڵۆی خۆی رێگەی گەیشتن بە ئەوروپای گرتووەتەبەر، خاڵۆشی سێ منداڵی خۆی لەگەڵ بووە".
باوکی جڤین بە رووداوی راگەیاند، جڤین دەیویست بە قاچاخ لە رێگەی تورکیاوە بچێتە لای دەستگیرانەکەی، کە لە ئەڵمانیا بوو.

جڤین یونس-ی تەمەن 26 ساڵ، خوێندکاری ئەندازیاری کشتوکاڵ بووە و لە قۆناخی کۆتایی خوێندنەکەی بووە.
رووباری ماوان لەدیوی باشووری کوردستان دەکەوێتە ناحیەی پیرانی شارۆچکەی مێرگەسۆر. قاچاخچییەکان لە کەمپێکی پارێزگای هەولێرەوە خێزانەکەیان بۆ شارۆچکەی خەلیفان بردوون و 350 دۆلاری بۆ هەر کەسێکیان وەرگرتووە. لەوێشەوە بە قاچاخ لە ناوچەی مێرگەسۆرەوە بردوونیان بۆ سەر رووباری ماوان.
له ناحیهی رووبارۆكانی باكووری كوردستان كهمپێكی نهتهوه یهكگرتووهكان ههیه، كه وایكردووه ئهو كهسانهی بیر له چوونه ئهوروپا دهكهنهوه، رێگای پڕمهترسی بگرنەبهر بۆ گهیشتن بهو كهمپه و چوونیان بۆ وڵاتانی ئهوروپا.

داڕشتنەوە: حەکیم داود



