حوسێن عەلیزادە، میوزیکژەن و توێژەر و ئاوازدانەری گەورەی ئێران، بۆ یەكەمجار لە شاری سلێمانی لە ئێوارەیەكی هونەریدا باسی لە ئەزموونی خۆی و كاركردنی لە مۆسیقادا كرد.
عەلیزادە یەكێكە لە ناسراوترین میوزیکژەنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تائێستا سێ جار بەربژێر بووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گرامی.
لە كارە بەنێوبانگەكانی عەلیزادە، ئەلبوومی نەی نەوایە كە لە كوردستاندا زیاتر ناسراوە و لە بۆنە و مەراسیمە ماتەمینییەكاندا لێدەدرێت.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)