گرووپێکی ئەمریکی - بەریتانی کتێبی لێکۆڵینڤانێکی کورد لە جیهان بڵاودەکاتەوە

13 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لێکۆڵینڤان و توێژەرێکی کورد لە دوو ساڵدا کتێبێکی بەنێونیشانی "کۆدەکانی داینامیکییەتی هایدرۆکاربۆن لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی: ئاشکراکردنی وەرچەرخانێکی ناوچەیی" ئامادە دەکات. گرووپی ئیمیراڵد کتێبەکە لە 130 وڵاتی جیهان بڵاودەکاتەوە. 
 
کتێبەکە ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی وەک کێشەی ئیسرائیل - فەلەستین، کێشەی قوبرس، کێشەی سنوورە ئاوییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، قەیرانی سووریا کە بەرۆکی ناوچەکەیان گرتووەتەوە باس دەکات. 
 
لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەشدا نەوت و گازی هەرێمی کوردستان باسکراوە کە چۆن دەکرێت وەکو بەشێکی وزە ببرێتە سەر نەخشەی وزە لە دەریای سپی نێوەڕاست. 
 
کتێبەکە لەلایەن بەهرۆز جەعفەر، نووسەر و لێکۆڵینڤانی کوردەوە ئامادەکراوە کە بڕوانامەی دکتۆرای لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە. 
 
گووگڵ بووک بە کورتی پوختەیەکی لەسەر نێوەڕۆکی کتێبەکە بڵاوکردووەتەوە و و دەڵێت: "هەوڵێکە بۆ ناساندنی جیۆپۆلەتیکی رۆژهەڵاتی دەریای سپی وەک حەوزەیەکی کاریگەری جیهانی لە روانگەی گازی سرووشتی، نەوت و بەکارەبایی کردن و پرسە ژینگەییەکانەوە."
 
کتێبەکە لە ئۆنلاین بەردەستە، کۆمپانیای بڵاوکردنەوەکەی گەیاندوویەتییە ناوەندە ئەکادیمییەکان و زانکۆکان تاوەکو لەلایەن بڕیاردەرانی ناوچەیی و جیهانییەوە سوودی لێ ببینرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتە هەنوکەییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی.
 
ئەو کتێبە لە حەوت بەش پێکهاتووە و نرخەکەی بەپێی وڵات دەگۆڕێت. گرووپی ئیمیراڵد 100 بۆ 150 دۆلاری بۆ هەر کۆپییەک دیاریکردووە. 
 
ئیمیراڵد بارەگای سەرەکی لە بەریتانیا و ئەمریکایە، لە ساڵی 2024 دا پێگەی 32مین شوێنی وەرگرتووە کە خەڵکی بەریتانیا پەیامی لێوەردەگرن، نزیکەی 300 گۆڤاری زانستیی سکۆپەس سەر بە گرووپەکەن و ساڵانە 109 ملیۆن سەردانیکەریان هەیە. 
 
گرووپە بەریتانی - ئەمریکییەکە نزیکەی 50 ساڵ ئەزموونیان هەیە، ئەوەش وایکردووە کە لە 130 وڵاتی جیهانەوە توێژەران کە توانای دۆزینەوە چارەسەریان بۆ پرسە ئاڵۆز و جیاوازەکان هەیە بەشدارییان لەگەڵدا بکەن. 
 
لە نێوەڕۆکی کتێبی "کۆدەکانی داینامیکییەتی هایدرۆکاربۆن لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی: ئاشکراکردنی وەرچەرخانێکی ناوچەیی" هاتووە کە یاریکەرە سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی سپی بریتین لە تورکیا، میسر و ئیسرائیل. لەگەڵ ئەوەشدا هێڵەکانی وزە لە داهاتوودا زۆرینەیان دەکەونە سەر ئەم نێوەندە ستراتیژییە، ئەم کوتلە جیۆپۆڵەتیکییە لەڕووی ئابووریی وزە و پرسی ئاسایشەوە فراوانتر دەکرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێر دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 2660 دۆلار

ئەم ساڵ نرخی زێڕ 29% بەرزبووەتەوە

دوای ئەوەی نرخی زێڕ پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و توانی ئاستی 2670 دۆلار بەدەست بهێنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە باشی پارێزگاری لە ئاستە بەرزەکانی کردووە و یەک ئۆنسە بە 2660 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.