زانیاری لەسەر ئەو ژنەی لەگەڵ منداڵەکەی لە باڵەخانەیەکی هەولێر کەوتنەخوارەوە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
وێنەی ژنەکە و منداڵەکەی.
وێنەی ژنەکە و منداڵەکەی.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، دیمەنی تەرمی ئەو ژن و منداڵەیە کە شەوی دووشەممە، 22ی تەممووز لەبەردەم باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرانەوە. 
 
تۆڕی میدیایی رووداو چووەتە نێو باڵەخانەکە، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو ژنە و لە درواسێکانی دەپرسێت، تا چەند ئەم ژنەیان ناسیوە و رووداوەکە چۆن روویداوە.
 
رووداو لەگەڵ زۆربەی دانیشتووانی ئەم باڵەخانەیە قسەی کرد و ئەوان دەڵێن، "چەندین جار گوێمان لە دەنگی دەمەقاڵێی ئەم ژنە لەگەڵ هاوژینەکەی بووە." لە نێوانیاندا باس لە جیابوونەوە کراوە، یەک لە دراوسێکان چەندین جار ژنەکەی لە کاتی گریاندا لە بەردەم پەنجەرەی ماڵەکەی بینیوە و هەندێ جار بە نائاسایی دەرکەوتووە، تەنانەت جارێک بینیویەتی کە هەوڵیداوە لە پەنجەرەکە بێتە خوارەوە. دەڵێ "لێم پرسیوە تۆ تێکچووی بۆ وا دەکەی؟"
 
هەندێک لەو کەسانەی نێو باڵەخانەکە دەڵێن دۆخی دەروونیی ژنەکە باش نەبووە و پێشبینی دەکەن کارەکە خۆکوژی بێت. دەڵێن رۆژی رووداوەکە یەکەمجار منداڵەکەی و دواتر خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە.
 
رووداو لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر رووداوەکە کرد، لە سەرچاوەیەکەوە وێنەی زینە کازمی تەمەن 27 ساڵ و شمەی کچیی کە لە ساڵی 2022 لە دایکبووە دەستکەوت، ئەوان خەڵکی بەغدان و ماوەی مانگ و نیوێک دەبوو لەو باڵەخانەیە نیشتەجێببوون. بە پێی زانیارییەکان، رۆژی رووداوەکە هاوژینی زینە لە بەغدا لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە، بەڵام بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
 
بە گوتەی هەمان سەرچاوە، خانەوادەی زینە بە هاوسەرگیری کچەکەیان رازی نەبوون، تاوەکو ئێستاش کەس بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکان سەردانی دادپزیشکی هەولێری نەکردووە. 
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە