مزگەوتی دێرینی خورماڵ بە دیزایینە کۆنەکەی نۆژەن دەکرێتەوە

28-07-2024
سازگار سەڵاح
نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ
نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ، کە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی هەورامانە، دەستیپێکردووە و ژمارەیەک کرێکار و وەستای رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەرد لەسەر شێوازە کۆنەکەی نۆژەنی دەکەنەوە. 
 
شەفيع حەبیب نزیکەی 20 ساڵە وەستای بەردە و دەڵێت بەرد زیاتر لە خشت و بلۆک بەرگە دەگرێت.
 
وەستا شەفیع بەدەم کارکردنەوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "ئێمە بەرد دادەنێين بۆ ئەم مزگەوتە، بەرگەگرتنی بەرد زۆرترە لە خشت و بلۆک، چونکە ئەمە سرووشتييە و هەرگیز خراپ نابێت، رەنگەکەشی هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە، دەيکەيتە ديوار هەر دەمێنێتەوە و سەرما و گەرما کاری تێناکات."
 
فەتاح نزیکەی نیو سەدەیە وەستایە. دڵخۆشە لە نۆژەنکردنەوەی ئەو بینا کەونارەی باشووری کوردستان بەشدارە.
 
وەستا فەتاح حوسين، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە دەڵێ "48 ساڵە کاری دانانی بەرد دەکەم، بەهۆی کارکردنەوە کە خەڵک کاری باشی دەوێت، بانگمان دەکەن. ئيشەکەمان قورسە بەڵام هەر دەبێت بيکەين، چ سووک چ قورس بێت، کارەکە کە مرۆڤ ئيرادەی هەبێت، دەبێت بيکات."
 
بەپێی پلان، مزگەوتی دێرينی خورماڵ بەهەمان شێوە و قەبارەی کۆنی نۆژەندەکرێتەوە و دەستکاریی نەخشەکەی ناکرێت. 
 
کاروان محەممەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەڵەبجە دەڵێ "مزگەوتی دێرينی خورماڵ يەکێکە لە شوێنەوارە ئايینيیە گرنگەکانی هەڵەبجە و کوردستان، خۆشبەختانە هەنگاوەکانی بنيادنانەوەی ئەو مزگەوتە دەستیپێکردووە و هەنگاوی باشی ناوە، ئەم مزگەوتە وەک خۆی بە هەمان شێوە بە هەمان قەبارە بەهەمان مەوادی کەرەستەی کە لە رابردوودا بەکارهێنراوە، دروست دەکرێتەوە و شوێنە شوێنەوارييەکەی لە دەست نادات.''
 
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان؛ مزگەوتی خورماڵ لە ساڵی 18ـی کۆچی دروستکراوە و، دوو هەزار 500 مەتر دووجا رووبەرەکەیەتی، لەو کاتەوە چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە. خێرخواز حاجی عابيد هەورامی تێچووی نۆژەنکردنەوەی ئەمجارەی لەئەستۆگرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ قسە بۆ رووداو دەکات.

گرووپە چەکدارەکان رێگری لە گەڕانەوەی 20 خێزانی عەفرینی دەکەن

لە شاری تەرتووس، کاوروانێکی هێزەکانی ئاسایشی گشتی سەر بە بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا، دەکەونە بۆسەیەکی سەربازانی پێشووی سووریا و 14 کەسیان کوژراون. ئێستا بۆ گرتنی بکوژەکان دەست بە ئۆپەراسیۆن کراوە.