هەنگوین لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ نەگاتە 400 تۆن

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەندام جەبار
شانەیەکی هەنگوین کە نزیکەی نیوەی هەنگوینی تێدایە. وێنە: رووداو
شانەیەکی هەنگوین کە نزیکەی نیوەی هەنگوینی تێدایە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سۆران

نزیکەی 5000 پورەهەنگ لە کوێستانەکانی دۆڵ سیبەر لە حاجی ئۆمەران دانراون، بەڵام هەنگەوانان باس لەوە دەکەن، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەم ساڵ شانە هەنگوینەکان نیوەیان پڕ بوون لە هەنگوین.
 
ئیسماعیل حەمەدەمین، هەنگەوان دەڵێت، "ساڵی رابردوو و ساڵانی پێشتریش شانەکان پڕ دەبوون لە هەنگوین، بەڵام ئەم ساڵ کەمتر لە نیوەی تێکردووە و بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئێستاش بێ هیوا نین لەوەی هەنگوینێکی باشمان دەستبکەوێت بۆ ئەو کەسانەی چاوەڕوانی هەنگوینی ئەسڵ دەکەن."
 
گوینی و تێسوو، خۆراکی سەرەکیی هەنگن؛ کوێستانەکان پڕن لەو رووەکە و سەر هەر گوڵێک دەیان هەنگی لەسەر نیشتوون. هەنگەوانان باس لەوە دەکەن، بارانی درەنگوەختی بەهاری رابردوو نەیهێشت ئەو گوڵانە کامڵ ببن و هەنگ بە ئاسانی شیلەی دەست ناکەوێت.
 
هەر لەو کوێستانە نا، بەڵکو لە تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەم ساڵ هەنگ کەم بەرهەمن. هەنگەوانێکی دیکە کە هەنگەکانی بردووەتە کوێستانەکانی سنووری برادۆست، بەراورد بە ساڵی رابردوو 75%ی بەرهەمی هەنگەکانی کەمی کردووە.
 
کامەران ئەحمەد، هەنگەوان دەڵێت، "ساڵانی رابردوو هەنگ لە مانگی 6 شیلەی پاشەکەوت دەکرد، ئەم ساڵ لە مانگی 6 پاشەکەوتی نەکرد و لە مانگی 7یش هەر پاشەکەوتی نەکرد، بەرهەممان رەنگە نیوەی لەگەڵ پار ساڵ جیاوازیی هەبێت، لەگەڵ ساڵانی پێشووتریش یەک بەرامبەر 4 کەمی کردووە."
 
ساڵانە گۆڕانکاری بەسەر رێژەی بەرهەمی هەنگویندا دێت، 3 ساڵی لەسەر یەک ساڵ بۆ ساڵ بەرهەمی هەنگوین زیادی دەکرد، بە جۆرێک کە لە ساڵی 2020 بەرهەمی هەنگوین لە هەرێمی کوردستان 500 تۆن بوو، لە 2021 بەرهەم زیادی کرد و گەیشتە 700 تۆن، لە 2022 لە بەرزترین ئاستدا گەیشتە نزیکەی 1000 تۆن، لە 2023 بەرهەم کەمی کرد و گەیشتەوە خوار 500 تۆن، ئەم ساڵیش بەگوێرەی پێشبینییەکانی تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان، بەرهەمی هەنگوین لە هەرێمی کوردستان ناگاتە 400 تۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک.

بەرپرسی لقی سێی پارتی: بە ئامانجی سیاسی و بۆ تیرۆرکردن تەقە لە بارەگاکەمان کرا

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەڵیت، تەقەکردنی شەوی رابردوو لە بارەگاکەیان بە ئامانجی سیاسی و بۆ تیرۆرکردن بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''لە دوو شوێنەوە لە پشتەوەی بارەگای لق تەقە کراوە و پێشمەرگەکان بە باشی وەڵامیان داونەتەوە''.