رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ کۆبوونەوە، بیروڕایان لەبارەی چەند تەوەرێک گۆڕییەوە و هاوڕا بوون لەسەر پەیڕەوکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26-2-2025) لە پەراوێزی كارهكانى سێيهمين كۆڕبهندى هەولێر، لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووهوه.
لە كۆبوونهوهكهدا پەیوەندیيەکانی ههرێمى كوردستان و ئێران و چۆنیێتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشيان له بواره جياكاندا تاوتوێ کرا، هەروەها لەبارهى دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و دوایین پێشهاتهكانى ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؛ بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات."
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و سەعید خەتیبازدە لهسهر پێویستیی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەییشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشهكان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.
چهند پرسێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.
.jpg)
سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی پەیمانگەی توێژینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە، ئەمڕۆ یەکێک بوو لە پانێڵیستەکانی "داهاتووی سووریا لەدوای ئەسەد؛ داڕشتنەوەی پێکهاتەی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکە" لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندی هەولێر دا.
کۆڕبەندەکە بە ناونیشانی "نادڵنیاییە کەڵەکەبووەکان لە داهاتووی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا"، زەوینەی گفتوگۆ و پێشنیازی چارەسەر بۆ دۆخی سووریا، تورکیا، عێراق و ناوچەکە دەڕەخسێنێت، لەگەڵ دەرفەتەکان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە هەر چوار وڵاتدا.
کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر ئەمڕۆ دەستیپێکرد و تاوەکو 28ـی مانگ بەردەوام دەبێت. ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لە ناوەندە دیارەکانی لێکۆڵینەوە و دامەزراوەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، بەڕێوەیدەبات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ