کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی هەولێر – دهۆک دەکەونەکار

27-02-2024
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە سێشەممەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی هەولێر – دهۆک دەکەونەکار و دوای شەش رۆژی دیکەش سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێن.
 
رۆژی دووشەممە، 26ـی  شوباتی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە. لە 27ـی شوباتەوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی هەولێر – دهۆک، کە دەکەوێتە بەرامبەر گوندی گەزنە، تاوەکو پردی چەمە، دەکەونە کار.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، ماوەی شەش رۆژ کامێراکان وەکو تێست کارا دەکرێن و سەرپێچییەکان تۆمار ناکەن، بەڵام لە کاژێر 12:00ـی شەوی 4-3-2024ـەوە، سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن.
 

بەرزترین خێرایی رێگەپێدراو لە رێگەی هەولێر – دهۆک بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100  کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش لە 80 کیلۆمەتر لە کاژێرێک زیاتر بڕوات، سزا دەدرێت.

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."