پێنج کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بە رنووی بەفر مردن و لە کەشێکی بەفراویدا بە خاک سپێردران

26-01-2021
ناسر پیرۆتی
نیشانەکردن کۆڵبەری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی ئەو پێنج کۆڵبەرە بە خاک سپێردران کە رۆژی دووشەممە 18ی کانوونی دووەم لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان ژێر رنوو کەوتن.
 
دوێنی دووشەممە 25ی کانوونی دووەم، کەسوکاری قوربانییەکان و خەڵکی گوندەکانی ناوچەی سۆما دوای یەک هەفتە چاوەڕوانی بۆ ناردنی تیمەکانی رزگارکردن لەلایەن حکومەتی ئێران و تورکیاوە، خۆیان چوونە شوێنی رووداوەکە لە دیوی باکووری کوردستان و تاوەکو ئێوارە تەرمی هەر پێنج کۆڵبەرەکەیان دۆزییەوە و نزیک کاژێر 11:00ی شەو تەرمی کۆڵبەرەکانیان بە شاخەکاندا گەیاندەوە زێدی خۆیان بۆ گوندی کۆران لە ناوچەی سۆمای ورمێ.
 
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانوونی دووەم تەرمی کۆڵبەرەکان بە خاک سپێردران، لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیاندا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی گوندەکانی ناوچەکانی سۆما و برادۆست و تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و کوردانی نێو شاری ورمێ بەشداربوون، بەڵام بەرپرسانی حکومەت و پەرلەمان بەشدارییان تێدا نەکرد.
 
کەسوکاری قوربانییەکان لەکاتی بەخاکسپاردنیاندا رەخنەی زۆریان لە حکومەتی ئێران گرت کە بە کردەوە هیچ هەوڵێکی بۆ رزگارکردنی گیانی ئەو کەسانە نەدا و چەند رۆژیش بە بەڵێن خەڵکیان راگرت.
 
ئەو پێنج کۆڵبەرە هەموویان کەسوکاری یەکدی بوون، خەڵکی گوندی کۆرانن کە گوندێکی سنوورییە و نزیکەی دوو هەزار دانیشتووی هەیە. بەهۆی ئەوەی کە لە گوندەکە هەلی کار نییە، زۆربەی گەنجانی گوند کاری کۆڵبەری دەکەن.
 
مەتین و یاوەر ئەسلانی، فورات خدری، بیلان ئەحمەدی و مۆلایی خودایی رۆژی یەکشەممە 17ی کانوونی دووەم لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە باری جگەرەیان لە گوندەکەی خۆیانەوە بەرەو گوندەکانی گەوەر لە باکووری کوردستان برد و لە گەڕانەوەدا ژێر رنووی بەفر کەوتن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.